ئەلمانیا هۆشداری لە شكست هێنانی رێككەوتنی دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەورووپا دەدات

 

دوای ئەوەی بەریتانیا بڕیاریدا لە یەكێتی ئەوروپا بچێتەدەرەوە بەڵام پلانی حكومەت بۆ چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەو رووپا لە لایەن حكومەت شكستی هێنا, لە ئێستادا پرسی دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا (برێكزیت) هەموو ئەوروپای بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە؛ كۆڕبەندی ئابووری جیهانیش لە داڤۆس لە تاوتوێكردنی ئەو بابەتە لە لایەن دیپلۆماتكاران و خاوەن كۆمپانیاكانەوە بێبەش نییە.

وەزیری ئابووریی ئەڵمانیا یەكەم كەس نەبوو لە كۆڕبەندەكەدا هۆشداری لە ئەگەری شكستهێنانی رێككەوتنی برێكزیت بدات. پیتەر ئەلتمایەر داوای لە حكومەت و پەرلەمانی بەریتانیا كرد هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ئەوەی رێككەوتنی برێكزیت شكستنەهێنێت.

جگە لە برێكزیت، هەر سەركردە و بەرپرسێكی جیهانی لەچوارچێوەی بابەتی پەیوەندیدار بە وڵاتی خۆیەوە قسەی لەسەر ئاستەنگ و چارەسەرەكان دەكات

Back to top button