ئـایا ئێــران هـۆزە سونـیە عیـراقیەکان بـەکار دەینـی بـۆ شـەڕکردن دژی ئــەمریکا
ئامادەکردن:سەباح ئاودەل
ڕۆژ بـە ڕۆژ دژایەتی و ململانیەکانی زیاتر گەشەی دەکات لە نێوان ئـەمریکا و ئێـران ئــەوەش ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سـەر گۆڕەپانی سیاسی عیراق کە بـەخۆی پــڕە لە کێشـە، هەڵوێستی تەهـران هەڵگیرساندنی بەرەیەکی جەنگـە دوور لـە سنوورەکانی و قـۆزتنەوەی دەرفەتی بوونی بـۆشایـی سیاسی و ئـەمنی لە حوکمەتی عێراق کە تا ئێسـتا نەیتوانی وەزارەتی ناوەخۆ و بەرگـری یەکلایـی بکاتەوە”.
لەو ماوەیـە دا ئێـران جموجۆڵی زیاتر بووە لە پارێزگاکانی ڕۆژ ئاوای عێراق بـۆ کۆکردنەوەی هـۆزە سـونیـەکان وبکارهێنانیان بـۆ شەڕکردن دژی ئـەمریکا و پێش چەند مانگێـك چەندین کۆبونەوە لە ڕێگای فەرماندەی سـوپای قودسی ئێرانی قاسم سولەیمانی لە بـەغدا و چەند ناوچەیەکی باکووری عێراق لەگەل سـەرۆك هۆزە سـونیەکانی ئەنجام دا جکە لە چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێرانی محمد جەواد زەریف پێش چەند ڕۆژێـك لەگەڵ شێخە هۆزەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق چونکە ئـەوان تێکەڵاویەکی باشیـان هەیە هۆزەکانی ڕۆژئاوای عێراق ،
لـەو ڕووەوە وتـەبـێـژی هۆزە عەرەبیکانی ناوچەی کێشە لەسەرەکان شێـخ مـزاحـم الحویت گوتـی ،، هـۆزە عەرەبیەکان زۆر ناڕازیـن لە سیاسەی ئێران بەتێکـەڵ کردنی پـڕاوەکان و ئـەوەش بەداخـەوە وایکرد هەندێ لە سـەرۆكە هۆزەکان کار بـۆ ئـەجیندای ئێــران بکــەن”.
شێـخ مـزاحم ئەوەشی ڕونکردەوە کە ئـەو سـەرۆك هۆزانە بەشداربوون کاتی خۆی لە گۆڕەپانی مانگرتن لە شارە سـونیەکان، ئـەوەش ڕێی خۆشکەر بوو بـۆ هاتنی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بـۆ پارێزگاکانی ڕۆژ ئاوای عێراق و ئێسـتاش ئێران لە هەوڵ دا بـۆ کۆکردنەوەی ئـەو سـەرۆك هۆزانـە و پـڕچەك کردنیـان بـۆ ڕێگرتـن لـە مانەوەی هێزی ئـەمریکا لـە ناوچــەکانیـان”.
وتیشـی کـە هـۆزە عەرەبیەکانی ناوچە کێشە لەسەرەکان دڵ خۆشن بـە هەبوونی هێزەکانی ئـەمریکا بـۆ ڕێگە گرتن لە دەست تێوەردانی ئێـران لە عێراق ولە لایەکی تــر گرێنتیە بـۆ نەگەڕانەوەی داعش بـۆ ناوچەکانیــان”.
ئـێران دەیـەوێت هێڵیکی پەیوەندی بکاتەوە لەگەڵ فەرماندەکانی حەشدی عەشایری کە ئەوانیش پەیوەندیەکی پتەویان هەیـە لەگەڵ حەشدی شـەعبی بـۆ پێکهێنانی بەرەیـەکی سەربازی بـۆ شەڕکردن دژی هێزەکانی ئـەمریکا”.
محموود ئەلمەرزی فەرماندەی حەشدی شەعبی گوتی کروپەکانی حەشـد هەموو سەربازگە و بەرژەوەندیەکانی ئـەمریکا لـە ئەنبـار و پارێزگاکانی تــر دەکەنـە ئامانج ئـەگەر بێـتوو ئـەمریــکا مانـەوەی هێزەکانی لەعێـراق ڕابگەینی ،
لەلایەکی ترەوە ڕائید الحامید توێژەری سیاسی گوتی عەرەبـی سـونـنە ئەوانەی لە دەرەوەی حوکمەت و پەرلـەمانـن بیـر لـە ئـۆپۆسزیۆنێکی چـەکداری ناکەنەوە ئـەگەر بێتوو دووبارە هێزی ئـەمریکا بگـەڕێنەوە پارێزگاکانی ڕۆژ ئــاوا، چـونکە عەرەبی ســونـنە ئێسـتا تەنها وەکو ڕەقیـب دەڕوانـە بارودۆخـەکە و بیـر لـە ململانـێ سەربازی ناکەنەوە”.
جێ وەبیـر هینانەوەیـە کە هێزە سیاسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێـراق لە دانیشتنە داهـاتووەکان ئـەوانەی لایەنگیری ئێران دەکەن لە هوڵ دان بـۆ پێشکەش کردنی بڕیارێك پەیوەستە بـە کشانەوەی هێزە بیـانیەکان لە خاکی عێـراق”.