نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی دادوەری بەریتانیا كۆبوویەوە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندێكی شاندێكی باڵای ئەنجومەنی دادوەریی شاهانەی بەریتانی، گەیشتنە هەرێمی كوردستان, شاندەكە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی وكۆبوونەوە لە كۆبوونەوەكەدا شاندی میوان ئامادەییی خۆیان بۆ‌ هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان و پشتگیریی ڕۆڵی یاسا، دادوەری و بەهێزكردنی دادگاكانی هەرێم لە بواری تەكنیكی و ڕاهێنانی دادوەرەكان له ‌ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەربڕی، هەروەك چۆن لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەریی عێراقیش هەمان هەماهەنگییان هەیه، ئەمەش بەمەبەستی بەڕێوەبردنی باشتری كەیسەكانی تیرۆر، سەربەخۆییی دەسەڵاتی دادوەری و سەروەریی یاسا لە هەرێمی كوردستان و عێراق‌.

لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی شاندەكەی كرد و هیوای خواست ئەنجومەنەكەیان بە هاوكاری و هەمانگی لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان كار بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری بواری یاسا و دادوەری لە هەرێمی كوردستان بكەن، بەتایبەت كە بەریتانیا لە بواری سەروەریی یاسا و دادوەریدا‌ خاوەن ئەزموونێكی دوور و درێژ و تۆكمەیە‌ و لەمبارەشەوە ئامادەیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ هەر ئاسانكارییەك لەپێناو بەردەوامی و بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی دادوەریی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیای نیشان دا.

تاوتوێكردنی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و چەند بابەتێكی پەیوەست بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا لە بوارە جیاوازەكاندا، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

شاندی بەریتانی پێكهاتبوو لە هەریەك لە دادوەر گرۆس و خاتوو ئان ڕافێرتی، هەردوو جێگری سەرۆكی ئەنجومەن و دادوەر ئەندرۆ هاتن، بەرپرسی مەشق و ڕاهێنان لە پەیمانگەی ‌دادوەریی شاهانە.

لە دیدارێكدا بەنگین قاسم، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان، بەختیار قازی، سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان و كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێم ئامادە بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانیان لە بواری دادوەریدا بەرز نرخاند.

Back to top button