كۆمه‌ڵ هێشتا چاوه‌ڕوانى پارتى ده‌كات
كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان هێشتا چاوه‌ڕوانى شاندى پارتى ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و كۆمه‌ڵ دیار نه‌كراوه.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان خاوه‌نى ٤٥ كورسی په‌رله‌مانى كوردستانه و ئه‌ركى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستانى له ئه‌ستۆیه و ئێسته گفتوگۆكان له‌نێوان پارتى و گۆڕان و یه‌كێتى به‌رده‌وامه، به‌ڵام كۆمه‌ڵى ئیسلامیش ده‌یه‌وێ به‌شداربێ له حكوومه‌ت و پارتى گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات.
كامه‌ران بابان زاده ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ڕایگەیاند، هێشتا كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و كۆمه‌ڵ دیار نه‌كراوه، به‌ڵام زانیارى هه‌یه كه پارتى سه‌ردانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌كات، تا ئێستا سه‌ركردایه‌تى کۆمەڵ بڕیار له‌سه‌ر به‌شدارى له حكوومه‌ت ده‌دات و هێشتا ئه‌و بڕیاره نه‌دراوه كه به‌شدار نابن.
هاوكات ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى ڕایگه‌یاند، هێشتا ئه‌وان بڕیارى ئه‌وه‌یان نه‌داوه كه به‌شدار نه‌بن له حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان و چاوه‌ڕوانى شاندى پارتى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى كۆتایی بده‌ن.