چۆن دەركەوتنی خوێنهێنەرە سوورەكان لە چاودا چارەسەر دەكرێت؟

دەركەوتنی خوێنهێنەری سوور بەئاسانی لە چاوەكاندا هەستی پێدەكرێت. زیاتر لە كاتی ماندوویەتی یان تەمەنێكی زۆردا دەردەكەوێت، دەركەوتنی خوێنهێنەری سوور لە چاوەكاندا دەتوانێت ببێتە هۆی گۆرینی رەنگی سپێنەی چاوەكان و چەندان گرفت بەدوایی خۆیدا دەهێنێت وەك رێگریكردن لە نووستن، شەكەتی، وشكی چاوەكان و هەستەوەری، بێزاربوون لە رووناكی، زەبری چاوەكان.

بەپێی پسپۆرانی چاو دەركەوتنی ئەم خوێنهێنەرانە لە چاودا بۆ هەندێك گرفتی پزیشكی دەگەرێننەوە، وەكو هەوكردنی چاوەكان، سووربوونەوە، هەڵئاوسانی پێڵوی چاوەكان و برین و ئاوی سپی چاو چەند نەخۆشیەكی تر. ئەگەر خوێنهێنەرەكان بەهۆی نەخۆشیەوە دەركەوتن باشتر وایە تەنیا لە رێگایی پزیشكەوە چارەسەر بكرێت، بەڵام ئەگەر هاتوو دەركەوتنی ئەم خوێنهێنەرانە لە چاودا بەهۆی ئەم هۆكارانەوە دروست نەبوو ئەوە دەتوانرێت بەشێوەیەكی ئاسان تەنیا بەهۆی چەند رێگایەكەوە ئەم سووربوونەوەیە چارەسەر بكرێت.

یەكەم: بەكارهێنانی فرمێسكی دەستكرد، ئەگەر هەستت بە دەركەتنی خوێنهێنەرە سوورەكان كرد ئەوە دەتوانیت چەند دڵۆپێك فرمێسكی دەستكرد بكەیتە چاوەكانتەوە بۆ ئەوەی رێگە لە وشكبوونەوەی چاوەكان بگرێت كە یەكێكە لەو هۆكارانەی دەبێتە هۆی دەركەوتنی خوێنهێنەرەكان.

دووەم: كیسەی چا، دوو كیسە چا لە نیو كووپ ئاوی گەرمدا نەرم بكەرەوە بۆ چەند خولەكێك، پاشان بیكە بەفرگرەوە تا سارد دەبێتەوە دواتر كیسە چاكان لەسەر پێڵوی چاوەكانت دابنی ئەمە وادەكان خوێنهێنەرەكان كرژ ببنەوە و بەشێوەیەكی كەمتر دەربكەون لە سپێنەی چاودا.

سێیەم: بەكارهێنانی كەوچكی سارد، چوار كەوچك بكە بەفر گرەوە تاسارد دەبێت و پاشان بەشێوەی قۆقزی چاوت كەوچكەكان لەسەر پێڵوی چاوەكانت دابنێ هەتا هەست بە ساردی كەوچكەكان ناكەیت و پاشان دوو كەوچكەكەی تر بەهەمانشێوە بەكاربهێنە بەمشێوەیە یارمەتی هێوربوونەوەی چاوەكان دەدات و رێگە لە دەركەوتنی خوێنهێنەرەكان دەگرێت.

چوارەم: شۆردنی چاوەكان، هەندێك جار تۆز و برژانگ یان تەنی بێگانە دەچنە چاوەكانەوە ئەمەش دەبێتە هۆی دەركەتنی خوێنهێنەرەكان لە چاودا، لەم كاتەدا پێویستە چاوەكانت بە ئاوی دڵۆپێنراو بشۆیت، بەڵام پێویستە دڵنیا ببیتەوە كە دەستەكانت و ئەو دەفر و ئاوەی كەبەكاری دەهێنیت زۆر پاكبێت بۆ ئەوەی لەم رێگایەوە میكرۆب نەچێتە چاوەكانەوە و چاوەكانت تووشی گرفتی خراپتر بكات.

Back to top button