هەرگیز حەب بۆ دابەزاندنی کێشت بەکارمەهێنە

قەڵەوی کێشەیەکی باوی مرۆڤەکانە و سەرچاوەی نەخۆشیە و لەشێکی ناڕێکیش دەبەخشێت بە کەسی قەڵەو، بۆ ڕزگاربوون لە قەڵەوی ڕێگای زۆر هەیە وەک وەرزشکردن و خواردنی خۆراکی تەندروست و پێکهاتەی سروشتی کە باشترین ڕێگاچارەسەرە.

بەڵام کەسانێک هەن بەجۆرێک کێشیان زۆرە پەنا بۆ نەشتەرگەری لابردنی چەوری دەبەن، یەکێكی دیکە لەو ڕێگایانەی زۆر بەکاردەهێنرێت خواردنی حەبی دژە قەڵەوی و دابەزاندنی کێشە کە دوو جۆرە یەکێکیان کیمیای و ئەوی دیکە سروشتی، ئەمەش پرسیارێکی زۆری لەسەرە کە ئایا زیانی هەیە و کاریگەری سلبی دروست ناکات.

هەر بەگوێرەی هەواڵەکەی almaleka زیانەکانی خواردنی حەبی دژە قەڵەوی و دابەزاندنی کێش:

بەگشتی کاریگەری  و زیانی حەبی سروشتی کەمترە بەڵام کیمیای کاریگەریەکانی زۆرترە.

حەبی دابەزاندنی کێش کاردەکاتە سەر ئامێری هەرس و بڕێکی زۆری چەوریەکان دەمژێت، ئەمەش هۆکارێکە بۆ دروستبوونی غازات و هەڵئاوسان.

کاردەکاتە سەر پلەی گەرمی لەش وەک پێکهاتە کافاینەکان و یەکسانی هەندێک لە هۆڕمۆنەکان تێکدەدات.

ئەو کەسەی بەکاریدەهێنیت لەشی تووشی ئالوودەبوون دەکات،  کاریگەری سلبی دەخاتە سەر جگەر و کردارەکانی ناچالاکدەکات.

ئەگەری تووشبون بە ئازاری و گەدە “قورحەی گەدە” زیاددەکات بەتایبەت ئەو کەسانەی گەدەیان زۆر هەستیارە.

تووشی جۆرێک لە بێتاقەتی و خەمۆکیان دەکات و کاریگەری لەسەر باری دەروونی دادەنێت، چونکە کار لە لەش دەکات و ڕێگانادات مۆخ یان لەش سوود لە پێکهاتە سوودبەخشەکان وەربگرێت.

حەبی دابەزاندنی کێش کاریگەری سلبی لەسەر هۆڕمۆنەکان هەیە و کارلێک دەکات بەتایبەتی هۆڕمۆنی خانمان و لیکەڕژێنی دەرەکی.

هەموو چەوریەک زیانبەخش نییە بەڵام ئەم حەبە هەموو جۆرە چەوریە دەمژێت بەتایبەتی چەوری دەوری جگەر یاخود رەنگە ببێتە هۆی وەستانی گورچیلە.

ڕێنماییە گرنگەکان:

ئاگاداربە و پێویستە لە شەش مانگ زیاتر بەکارنەهێنرێت و هەوڵبدە وردە وردە وازی لێبهێنە نەک بەپەلە.

بەپێی ڕێنمایی پزیشکی بەکاریبهێنە و هەرگیز لەخۆتەوە بەکاریمەهێنە.

زۆربەی توێژینەوەکان باس لەوەدەکەن کە بەکارهێنانی حەبی دابەزاندنی کێش لەسەرەتاوە زۆر کاریگەرە بەڵام دواتر کاریگەری نامێنێت.

ئەو کەسانەی گەدەیان نەخۆشە یان جگەر و گورچیلە هەولبدەن بەکارینەهێنن و بەئاگابن، یان کەسانی تووشبووی نەخۆشیەکان دڵ و خوێنبەرەکان.

Back to top button