ئه‌مه‌ریكا رێ به عێراق نادات سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى هه‌بێت
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ته‌ناهى و به‌رگریى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا رێ نادات عێراق سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى پێشكه‌وتووى هه‌بێت.
عه‌باس سرووت ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ناهى و به‌رگریى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكراى ده‌كات، تا ئێسته ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندى به عێراق نه‌داوه ببێته خاوه‌نى سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى پێشكه‌وتوو.
له‌لێدوانه‌كه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، “واشنتن به‌رپرسه له به‌رگرى ئاسمانى عێراق و رێ به عێراق نادات خاوه‌نى سیسته‌مێكى به‌رگى پێشكه‌وتوو بێت به بیانووى ئه‌وه‌ى نه‌ك فڕۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌وه”.
پێشتر له 28ى شوباتى 2018 ئیبراهیم جه‌عفه‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى رووسیا راى گه‌یاندبوو كه عێراق ده‌یه‌وێ سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى له رووسیا بكرێت.
به‌ڵام عه‌باس سرووت له لێدوانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ده‌ڵێ، “عێراق رووبه‌ڕووى گوشارى زۆر ده‌بێته‌وه، له‌باره‌ى ئه‌و ئاره‌زووه‌ى بۆ پێشخستنى سیسته‌مى به‌رگری ئاسمانى هه‌یه‌تى، چونكه به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له‌نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا واژوو كراوه، ئه‌مه‌ریكا بارودۆخى عێراق به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت له رووى ئاماده‌كاریى سه‌ربازى و مه‌شقه‌وه”.