پێشمهرگه دێرینهكان دژی كهناڵی NRT كۆبونهوهو داوای داخستنی كهناڵهكه دهكهن
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەیینی ۲۵ی كانوونی دووەمی ۲۰۱۹ بەشێكی زۆر لە پێشمەرگە دێرینەكان گردبوونەوەیەكیان لەبەردەم كەناڵیNRT ئەنجامداو رایانگەیاند:” دژی ئەو كەناڵە داوای یاسایی تۆماردەكەین و رێگە نادەین هیچ دەزگایەكی راگەیاندن سوكایەتی بە پێشمەرگە بكات.”
لە گردبوونەوەی پێشمەرگە دێرینەكاندا یاداشتی نارەزایی خوێندرایەوەو ڕایانگهیاند:” هەرگیز لە هیچ كەسی قبوڵ ناكەین سوكایەتی بە مێژووی خەباتی سەدان ساڵەی گەلەكەمان بكات و خۆی بكات بە دەمراست و وتەبێژی میلەتەكەمان و بە گیان و باڵای سەدامی دیكتاتۆردا هەڵبدات، كەناڵی ئێن ئارتی خۆی بەرهەمی خوێنی ئەو شەهیدانەیە كە لەسەنگەری بەرگری كردن لە ناسنامەی كورد شەهید بوون.”
هەروەها پێشمهرگه دێرینهكان رایانگەیاند: “ئایا شێخ مەحمودی نەمر بەچی پێوەرو لێكدانەوەیەك بەكرێگیراوی دوژمن و خائین بووە؟ ئایا قازی محەمەد سەرۆكی كۆماری مهاباد بەچی پێودانگێكی عەڵقی دەبێت بە خائین ناوزەند بكرێت؟ بۆچی دەبێت دەیان هەزار شەهید و پێشمەرگە لەبەردەم كەناڵەكانی میدیادا سوك بكرێن؟ ئەمانەو دەیان پرسیاری تر روبەروی ئەو كەناڵە دەكەینەوەو داوا دەكەین وەڵامبداتەوە.”
پێشهمهرگه دێرینهكان ئاشكراشیان كرد :”هەموو رێگەیەكی یاسایی دەگرینە بەر بۆ ئەوەی كەناڵی NRT و خاوەنەكەی و بەڕێوەبەرانی داوای لێبوردن لە پێشمەرگە دێرێنەكان و خەڵكی كوردستان بكەن.”
ئەم گردبونەوەیە دوای لێدوانی هاوڵاتییەك دێت لە یەكێك لە بەرنامەكانی NRT كە رایگەیاندبوو:” لە شێخ عوبەیدوڵای نەهریەوە هەموو سەركردەكانی كورد خائین بوون و لە شاخیش هەر خەریكی دزی بوون.”