هه‌سه‌ده مه‌رجه‌كانی بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سوریا ئاشكرا كرد
دوای ئه‌وه‌ی كه سیپان حەمۆ، فەرمانداری گشتی يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یەپەگە) ئاشکرای كرد، ئاماژەی ئەرێنیان لە دیمەشقەوە پێگەیشتووە و لە چەند رۆژی داھاتوودا گفتوگۆکانیان لەگەڵ دیمەشق دەست پێدەکەن.
له میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له ئاژانسی فرانس پرێس، مه‌زڵوم كوبانێ، فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ،ڕایگه‌یاند :” هه‌سه‌ده توانيويه‌تى سه‌ركه‌وتووانه له برى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤايه‌تى و سوپاى سووريا شه‌ڕى تيرۆريستان بكات و باكوورى سووريا بپارێزێت و ده‌يان ناوچه‌ش له خاكى سووريا له ده‌ستى تيرۆريستان رزگار بكات، هه‌ر بۆيه مافى خۆيه‌تى بمێنێته‌وه و پارێزگارى له ناوچه‌كه بكات”.
شایه‌نی باسه سیپان حەمۆ فەرمانداری گشتی يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندبوو” كە کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا بەم نزیکانە جێبەجێ ناکرێت، چونکە ھێشتا شەڕمان لەدژی داعش توندە”.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌كه‌ی یه‌په‌گه .گوتيشى: لە دوا سەردانیدا، جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا قسەی لەگەڵ کردووە و پێی وتووە: قسە لەگەڵ تورکیا دەکەن و لە بەرامبەر ھەڕەشەکان، کورد دەپارێزن.
سیپان حەمۆ، فەرمانداری گشتی يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، رەتیدەکاتەوە گفتوگۆی راستەوخۆیان لەگەڵ حکومەتی سووریا ھەبووبێت و گوتيشى: دیمەشق پێشنیازەکانی ئێمەی پێگەیشتووە، کە تێيدا جەخت لەسەر پاراستنی کورد و کەمینەکانی دیکە کراوەتەوە. لەناویشیاندا مافی خوێندن بە زمانی کوردی و مافی خۆبەڕێوبەریشی تێدا دیاریکراوە.
هاوكات دوێنێ پێنجشه‌ممه ۲۵ـی كانوونی دووه‌می ۲۰۱۹ ، ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی ڕوسیا .له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانید له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ى له كرملين ڕایگه‌یاند:” پشتيوانى له دانووستاندنهكانى نێوان حكومه‌تى سووريا و نوێنه‌رانى كورد ده‌كه‌ین و باسمان له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ناوچه‌كانى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا كردووه”.
سه‌رۆكی ڕوسیا گوتيشى: كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاييه‌كان له سووريا هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه و ده‌بێته هۆى سه‌قامگيرى ره‌وشى ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر به كرده‌وه جێبه‌جێى بكه‌ن.