بۆ بزوتنەوەی گۆڕان ، ئەمجا دکتۆر غالب
بهمن کاك عبداللە
ئێمە لەسەرو بەندی پێكهێنانی کابینە و دەستپێکی قۆناغێکی نوێین نەمان دەویست قسەبکەین ، بەڵام ناچارتان کردین .
کاکە غالب ئەوەی تۆ ئیستا باسی دەکەیت گەورەکانی تۆ و هاوپەیمانەکانیشتان چوار ساڵی ڕابردوو بە بڕینی بوجە و هاوار کردن بۆ عەبادی عەبادی و بانگیشت کردنی مالکی و دواتر هێنانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بۆ سەرکەرکوک و هەولێر ، پێیان نەکرا ئیستا بەلێدوانێکی بێ مانا بەدی نایەت و خەونێکی خەیاڵ پڵاوانەیە .
ئەوەی کە چوار ساڵی رابردو هاوڕێکانی تۆ و حزبەکەت لەزانیاری نادروست و ژمارەی خەیاڵی لەشێوەی جاسوسی بەبەغداد تان دا بوەهۆی بڕینی بوجە و موچە و برسیتی و نیوموچەی خەڵکی کوردستان ، هەر بۆیە ئیستا ئیوە ئاخر کەسن بتوانن خۆتان بەدلسۆزی خەڵك پیشان بدەن .
بیرتان چوو دەتان گووت دەبیت خاڵە سنوریەکان و مەطار و داهاتی ناوخۆ و تەنانەت شیری مانگا و بزن و مەڕەکانی کوردستان لەگەڵ نەوتی کوردستان تەسلیمی بەغداد بکرێت تاموچە دێت ، بیرتە سەرکردەکانی حزبەکەت و هاوپەیمانەکانتان بەغدادتان کردبوە کاروان سەرا بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێم و تەسلیم کردنی هەریم بەحەسەن پلایس و حەنان فەتلاوی .
کاکە غالب ئەوەی ئیستا لەبودجەی ۲٠۱۹ ی عیراق بۆ کوردستان بەدەست هاتوە ، بەرهەمی ئیرادەی خۆنەچەماندنی سەرۆک و هێزو گورزی پێشمەرگەکانی پارتی یە لە ( پردی و سحیلاو مخمور ) نەك دەست هەڵبڕینی ئیوە لە پەرلەمان ، بەئیوە بوا دەبوو نەک نەوت و خالی سنوری و مطار دەبوا مەڕوبزنەکانیشمان تەسلیم کردبا .
کاکە غالب تۆ لای خۆت پیاویکی خویندەواری ، نەدەبوو ئەو خەیاڵ پڵاویەت دەر ببریایە ، تۆ و سەرکردەکانی حزبەکەت و دەسەلات دارانی بەغداش باش دەزانن ئەوەی تۆ دەیلێیت لە خەیالیش دا بەدی نایەت ، ئەو لیدوانانەی ئیوەش حزبەکەتانی کردوە بەژمارەیەك لەپەرلەماندا شاسوار ململانیتان بکات .