شای سعودیە عادل عه‌بدولمه‌هدی بانگهێشتی وڵاتەکەی ده‌كات
شای سعوودیه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز به فه‌رمی داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، تا سه‌ردانی ڕیاز بكات و پێوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و ڕیاز هه‌نگاوی زیاتر بهاوێژن و به‌ره‌و پێشتر بچن.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی پێشوازی له عه‌بدولعه‌زیز بن خالد ئه‌لشمه‌ری باڵوێزی سعوودیه له عێراق كردووه و له دانیشتنه‌كه‌دا باڵوێزی سعوودیه داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی پاشای سعوودیه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزی به عه‌بدولمه‌هدی داوه، تا به فه‌رمی له كاتێكی گونجاو سه‌ردانی شانشینی سعوودیه بكات.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، عه‌بدولمه‌هدی دوای دیداری له‌گه‌ڵ باڵوێزی سعوودیه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك باڵوێزی وڵاتانی تر له به‌غدا كۆبووه‌ته‌وه و پێوه‌ندییه‌كان و پێشڤه‌چوونه‌كانی عێراق و وڵاتانی دنیا تاوتوێكراوه و پشتیوانی وڵاتانیش بۆ عه‌بدولمه‌هدی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی وێرانبوو به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆره‌وه باسی لێوه‌كراوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌یش دراوه، كه باڵوێزی وڵاتان پشتیوانی خۆیان بۆ حكوومه‌تی نوێی عێراق دووپاتكرده‌وه و ئاماده‌یی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیان ده‌ربڕیوه بۆ كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كان.