فوئاد حوسێن: له بودجه‌دا گرێنتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه كراوه

فواد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراق، كه سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومه‌تی عێراق ده‌كات له كۆڕبه‌ندی داڤۆس بە میدیایی كوردستان ۲٤ رایگه‌یاند، له یاسای بوودجه‌ی ئه‌مساڵدا بۆ یه‌كه‌مجاره گه‌ره‌نتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كراوه.
حسێن زیاتر گوتي: ئه‌و گه‌ره‌نتيه‌ش حکومەتی عێراق دوایی ئه‌وه هات، كه هه‌وڵێكی زۆر درا تا گۆڕانكاریی به‌سه‌ر پڕۆژه بوودجه‌كه بكرێت و مافی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه به‌یاسا له‌به‌رچاو بگیرێت.