ئه‌و زه‌یتانه‌ى بۆ قژ پێویستن له زستان
زستان یه‌كێكه له وه‌رزه تایبه‌ته‌كان له گۆرى كه‌شوهه‌وا، بێگومان گۆرینى ئه‌م كه‌شوهه‌وایه كار له قژ ده‌كات، چونكه هه‌وای سارد له‌كاتى چونه ده‌ره‌وه‌دا به‌ر قژ ده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆى وشكبوونه‌وه‌ى قژ و جیربوونى قژ.
پێویسته له‌م وه‌رزه‌دا چاودێرى قژ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى تووشى ئه‌م گرفتانه نه‌بێته‌وه، باشترین رێگه بۆ پارێزگارى كردن له قژ له وه‌رزى سه‌رمادا به‌كارهێنانى ئه‌م زه‌یت و كه‌رانه‌یه كه سوودێكى زۆر به قژ ده‌گه‌یه‌نێت.
یه‌كه‌م: زه‌یتى ئا‌ڤۆگادۆ، به‌هۆى بوونى برێكى زۆر ترشى ئه‌مینى و ڤیتامین له‌م زه‌یته‌دا بریقه‌یه‌كى زیاتر و به‌هێزیه‌كى زیاتر به تاڵه‌كانى قژ ده‌دات. ئه‌م زه‌یته بۆ هه‌موو جۆره قژێك به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام زیاتر كاریگه‌رى له‌سه‌ر قژى وشك و بێهێز و زیان پێگه‌یشتوو دروست ده‌كات.
دووه‌م: زه‌یتى باباسو، شێداركه‌ره‌وه‌یه‌كى سرووشتیه و قژ به‌هێز ده‌كات، رێگه له توێژاڵ و زیانى قژ ده‌گرێت و رێگه له زیانه‌كانى پێستى سه‌ر ده‌گرێت به‌هۆى نزمبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماوه. ئه‌م زه‌یته ده‌توانرێت بۆ پێست به‌كاربهێنرێت به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێستیان وشكه و تووشى بیرۆ ده‌بن.
سێیه‌م: زه‌یتى گه‌رچه‌ك، یارمه‌تى ته‌رى قژ ده‌دات و قژ به‌هێز ده‌كات، یارمه‌تى هێوركردنه‌وه‌ى پێستى سه‌ر و بیرۆ ده‌دات و هه‌روه‌ها رێگه له وشكى پێستى سه‌ر ده‌گرێت و رێگه له دروستبوونى توێكڵى سه‌ر ده‌گرێت، برێكى زۆر پێكهاته‌ى خۆراك ده‌دات به‌ره‌گى مووه‌كان و یارمه‌تى خوێن ده‌دات بگات به پێستى سه‌ر و به‌مه‌ش قژ به‌هێز ده‌كات.
چواره‌م: كه‌ره‌ى مانگۆ، مانگۆ یه‌كێكه له‌و میوانه‌ى كه پره له بیست ڤیتامین و كانزا جیاوازه‌كان، كه‌ره‌ى مانگۆ به‌هه‌مانشێوه هه‌موو پێكهاته خۆراكییه‌كانى تێدایه له‌گه‌ڵ ترشى چه‌ورى كه‌بۆ قژ پێویستن، به‌مه‌یش ته‌ریه‌كى زیاتر به‌قژ ده‌دات و رێگه له‌و زیانانه ده‌گرێت كه ده‌گات به‌قژ.
پێنجه‌م: زه‌یتى زه‌یتون، ئاوهه‌واى سارد ده‌بێته هۆى وشكبوونه‌وه‌ى قژ، زه‌یتى زه‌یتوون چاره‌سه‌رێكى باشه بۆ ئه‌م گرفته‌ى قژ، كاتێك ئه‌م زه‌یته بۆ تاڵه قژ به‌كارده‌هێنرێت ئه‌وا بریقه‌یه‌كى زیاتر به‌قژ ده‌دات و ته‌رى به‌تاڵه‌كانى قژ ده‌به‌خشێت و رێگه له پچرانى تاله‌كانى قژ ده‌گرێت، زه‌یتى زه‌یتوون هه‌روه‌ها ترشى چه‌ورى تێدایه كه یارمه‌تى نه‌رمكردنه‌وه‌ى قژ ده‌ده‌ن و قژ له زیان ده‌پارێزێت و رێگه له توێكڵى سه‌ر ده‌گرێت.