چارەسەری لووت گیران چیە؟

لووت گیران یەکێکە لەو کێشانەی کە تووشی مرۆڤ دەبێت لە ھەموو قۆناغەکانی ژیانیدا تایبەت نیە بە تەمەنێکەوە یان بە ڕەگەزێک، لووت گیران مەترسی زۆری ھەیە  ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێ بە تایبەت لە منداڵدا، ڕێژەی قورسیەکەی و ماوەکەی لە تەمەنێکەوە بۆ تەمەنێکی تر دەگۆڕێت، لێرەدا ھۆکارەکان و چارەسەر باس دەکەین.

ھۆکارەکانی لووت گیران:

ھەستیاری بە بە عەتر و بۆنی تۆزو خۆڵ.

ھەستیاری بە گوڵ و درەخت.

تووشبوون بە سەرماو ئەنفلۆنزا.

ھەوکردنی جیوبی لووت.

خواربوونی ژێی ناوەکی لووت.

بەھۆی تووش بوونی لووت بە بەرکەوتن و لێدان.

بەھۆی خوارنوونی زگماکی بە ژێکانی لووت .

چارەسەری لووت گیران:

بەکارھێنانی ھەڵم: ھەندێک شت ھەن دەتوانی بە ئامادەکردنی ھەڵمەکەی ھەڵمژی بۆ چارەسەری لووت گیران، لەوانەیش ڤیکس لە شێوەو ڕەنگدا ھاوشێوەی ڤازلینە، چۆنێتی ئامادەکردنی قاپێک دەھێنیت ئاوی گەرمی تێ دەکەی وە کەوچکێک ڤیکسی تێ دەکەیت و دوو خولەک لەسەر ئاگر گەرمی دەکەیت ھەتا ڤیکسەکە دەتوێتەوە پاشان خاولیەک بھێنە بیدە بەسەرتدا و ھەڵمەکەی ھەڵمژە، ئەم کارە ڕۆژی دوو جار بکە. چەند شتی تریش ھەیە ئامادە کردنەکەی ھەمان ئامادە کردنە و ھەمان سوودی ھەیە وەک (گوڵە بەیبون، زەنجەفیل، مرەیمیە).

بەکارھێنانی سیر: یر بۆ پاک کردنەوەی ڕێڕەوەی ھەناسە و نەھێشتنی لووت گیران بە لەت کردنی سیرێک و کردنە ناو لووت بۆ ھەڵمژین.

ئامادەکردنی پێکھاتەیەکی خوێ: بە تێکردنی کەوچکێکی بچووک خوێ لە ناو لیترێک ئاوی خواردەوە و تەڕ کردنی ناو لووت پێی  سێ بۆ چوار جار تا لووت لە گیران ڕزگاری دەبێت، وە بۆ پاک کردنەوەی ڕێڕەوی ھەناسە و چارەسەری ھەستیاری لووت.

سرکەی سێو: بە ئامادەکردنی کەوچکێک سرکە لە ناو ئاوی خواردنەوە و ڕۆژی دوو بۆ سێ جار لە ڕۆژێکدا بیخۆرەوە بۆ چارەسەری لووت گیران دەستبەجێ، ھەروەھا ڕێگای دووەم ئەوەیە کە پارچەیەک لۆکە بە سرکە تەڕ بکە و ناو لووتی پێ تەڕ بکە ڕۆژی دوو بۆ سێ جار بەکاری بھێنە.

Back to top button