هۆكارى كه‌وتنى ددان چیه؟
كه‌وتنى ددان و له‌قبوونى له‌ته‌مه‌نى منداڵی‌دا كردارێكى ئاساییه و رووده‌دات، به‌ڵام له‌قبوونى ددان له ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریدا یان گه‌وره‌تر بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌رێته‌وه كه له جه‌سته‌دا روو ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر كێشه‌ى كه‌وتنى ددانت هه‌یه ئه‌وا پێویسته ئه‌م چه‌ند هۆكاره‌ى خواره‌وه بخوێنیته‌وه:
یه‌كه‌م: هارینى ددان یان (لێكخشانى ددانه‌كان له‌یه‌كتر) كاتێك گوشارى ده‌روونى یان دڵه‌راوكێ دروست ده‌بێت له هه‌ندێك كه‌سدا هانا بۆ لێكخشاندنى ددانیان ده‌به‌ن به‌تایبه‌تى له‌كاتى نووستندا ئه‌مه دیارده‌یه‌كى باوه و له‌زۆر كه‌سدا هه‌یه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات گوشارێكى زۆر له‌سه‌ر ددان دروست ببێت و له داهاتوودا ده‌بێته هۆى له‌قبوونى ره‌گى ددان.
دووه‌م: برینداربوونى ناو ده‌م به‌هۆى زه‌بره‌وه، زیاتر له‌و كه‌سانه‌دا ڕوو ده‌دات كه یارى تۆپى پێ یان باسكه یان یارى بۆكسێن بو چه‌ند یاریه‌كى تر كه ده‌بنه هۆى به‌كارهێنانى زه‌بر و زیان بۆ ددان و كه‌وتنى ددان له رێى برینداربوونى ده‌مه‌وه، بۆیه باشتر وایه پێش ئه‌نجامدانى ئه‌م جۆره یاریانه كیفى پلاستیكى به‌كاربهێنرێت بۆ پارێزگارى كردن له ددان و رێگریكردن له زه‌بر.
سێیه‌م: كه‌مپته‌وى ئێسك، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كێشه‌ى كه‌مپته‌وى ئێسكیان هه‌یه به‌رده‌وام هه‌ست به جوڵان و له‌قبوونى ددانه‌كاینان ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته له‌م حاڵه‌ته‌دا چاودێرى پووكى ددان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له هه‌ڵوه‌رین و كه‌وتنى دانه‌كان بگرێت، پیاوان به‌رێژه‌یه‌كى زیاتر تووشى كه‌مپته‌وى ئێسك ده‌بنه‌وه له‌چاو ژنان.
ژنان سێ هێنده زیاتر به‌هۆى كه‌مپته‌وى ئێسكه‌وه تووشى له ده‌ستدانى ددانه‌كانیان ده‌بن له‌چاو ئه‌و ژنانه‌ى كه گرفتى كه‌مته‌وى ئێسكیان نیه.
پێنجه‌م: سكپرى، به‌هۆى گۆرینى هۆرمۆنه‌كانه‌وه شاره‌زایانى ددان ده‌ڵێن زۆر گونجاوه كه ژنانى دووگیان تووشى شلبوونه‌وه‌ى ددانه‌كان ببن و شتێكى كاتییه دوایى له‌دایكبوونى كۆرپه‌له ددانه‌كان ئاسایى ده‌بنه‌وه، چونكه ئاستى هۆرمۆنه‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه بارى ئاسایى خۆیان.