چین داهێنانێكی تازه‌ له‌ كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی گشتی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات

وڵاتی چین به‌ نیازه‌ له‌ چه‌ند ساڵی داهاتوو گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ له‌ كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی گشتی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، له‌ ڕێگه‌ی چه‌ندی ته‌كینكی تازه‌ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ ئه‌نجام ده‌دات.

له‌ درێژه‌ی ئه‌و چالاكییانه‌ی كه‌ له‌ ڤێستڤاڵی لاس ڤیگاسی ئه‌مریكا ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا، كۆمپانیای ئه‌نتڵ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌كه‌ڵ كۆمپانیای په‌كین بۆ كه‌رتی گشتی گواستنه‌وه‌ رایانگه‌یاندووه‌، كه‌ چین به‌ نیازه‌ چه‌ند گۆرٍانكارییه‌ك له‌ كه‌رتی گواستنه‌وی كه‌رتی گشتی ئه‌نجام بدات هه‌ندێك له‌و گۆڕانكارییه‌ بریتین له‌ دانانی پاسی گشتی له‌ شاره‌كان به‌ بێ شۆفێری تایبه‌تی.

كۆمپانیاكه‌ ڕاشی گه‌یاندووه‌، له‌ ئێستادا كه‌رتی گواستنی گشتی له‌ شاری په‌كینی چین پێكهاتووه‌ له‌ 29 هه‌زار 500 پاسی تایبه‌تی گشتی، ئه‌م پاسانه‌ تاوه‌كو ساڵی 2022 ته‌واوی كاره‌كانیان له‌ رێگی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت ، له‌ مانگی ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ چاودێریان له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت

Back to top button