فەرەنسا و ئەڵمانیا پرۆژەیەکی هاوبەش لە هەولێر جێبەجێ دەکەن

فەرەنسا و ئەڵمانیا پرۆژەیەکی هاوبەشی کولتوری لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، جێبەجێ دەکەن.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، رۆژی 22-1-2019، ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا و ئەنجێڵا مێرکڵی راوێژکاری ئەڵمانیا رێککەوتوون لەسەر کردنەوەی 10 سەنتەری کولتوریی هاوبەش لە 10 شاری جیهان.

سەنتەرەکان تا ساڵی 2020 دەکرێنەوە و لە قۆناغی یەکەمیشدا، چوار سەنتەر لە چوار شار دەکرێنەوە، کە بریتین لە هەولێر، ریۆ دی جانیرۆی پایتەختی بەرازیل، پالێڕمۆ لە هەرێمی سیسیلیا لە ئیتاڵیا و بیشکەک لە قیرغیزستان.

بەڕێوەبەری سەنتەرەکان لەلایەن هەردوو پەیمانگای کولتوریی ئەلمانی و فەرەنسییەوە دیاری دەکرێن و کارمەندانی سەنتەرەکانیش بە دوو زمانی جیاواز قسە دەکەن.

Back to top button