فه‌رسه‌ت سۆفی: له‌باره‌ی کۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان زانیاری گرنگی ئاشكرا كرد..

بڕیار وایه‌ لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لە نێوان هەریەك لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوە دەچێت.

لەمبارەیەوە د. فرسەت سۆفی، ئەندامی شاندی پارتی بە بە ماڵپەڕی فەرمیی (پارتی) ڕاگەیاندووە، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی دەبێت لە نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان.

سۆفی زیاتر ڕوونیشی کردووەتەوە کە تاوەکوو ئێستا، ئەو لێژنانە لە کارەکانیاندا بەردەوامن کە بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان درووست کراون.

پێشتر(خـواكورك)  بەرپرسانی هەریەك لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان جەختیان كرده‌وه‌ بەردەوامیدان بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردبووەوە.

Back to top button