بەڤیدیۆ: بزانە كۆرەكەی مەسعود بارزانی لەكوێیە

خواكوڕك
لەتۆری كۆمەلایەتی فەیس بووك فەرماندەی هێزەكانی تایبەت و گۆلان، مەنسوور بارزانی كورە دووەمی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ڤیدیۆیەكی بڵاو كردۆتەوە لە ڤیدیۆیەكەدا چه‌ند دیمه‌نێك له‌ ئۆپه‌راسیۆنى 20/10/2016 له‌كاتى ئازاد كردنى گونده‌كانى (كڤرۆك _ گردعشق _ كانى شیرین _ فلێفل ) له‌ میحوه‌رى رۆژهه‌ڵاتى به‌نداوى موسڵ پێشان دەدات و كە خۆی سەرپەرشتی هێزەكان دەكات بۆ رزگار كردنی ئەو گوندانە.
 
كورەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەكاتی ئۆپەراسیۆنەكەدا لە ڤیدیۆیەكە دەردەكەوێت خۆی جگە لەوەی سەرپەرشتی هێزەكە دەكات بەشداریشە لە هێزی پێشتوانی و هاون و چەكەكانی پشتوانی پێشمەرگە كە راستەوخۆ بۆردوومانی پێگەی داعش دەكات.
Back to top button