کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێک پەڵە ھەوری جیا جیا.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەك شەممە ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، پاشان بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، باران لە کات و شوێنی جیاوازدا دەبارێت، لەکاتەکانی شەودا بارانبارین زیاد دەبێت و ھەموو شوێنەکان دەگرێتەوە و بڕەکەشی زیاد دەبێت.

ھەر لەبارەی کەشوھەوا سبەی، کەشناسی ھەرێمی کوردستان سەرجەم ھاووڵاتییانی ئاگادار کردووەتەوە، کە سبەی لەکاتەکانی درەنگانی شەودا ھەندێک جار بارانبارین بە لێزمە دەبێت، ھەورەتریشقە و تەرزەشی لەگەڵدایە، لە زۆربەی ناوچەکانیشدا خێرایی با زیاد دەکات، بە تایبەتیی لە سنووری شارۆچکەی ئاکرێ و باکوور و ڕۆژھەڵاتی ھەولێر و سلێمانی، ھەروەھا ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ھەیە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکانیش ئەگەری بەفربارین ھەیە.

Back to top button