سەفین دزەیی: ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی بودجەی ٢٠١٩ کۆ دەبێتەوە

گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بابەتی بودجەی ٢٠١٩ی عێراق کۆ دەبێتەوە.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژی یەك شەممە  ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی یاسای بودجە دەکات.

ئەوەشی ڕەت کردەوە کە گفتوگۆکەیان بە دیاریکراوی لەبارەی بابەتی لادانی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بێت و دووپاتی کردەوە کە کارنامەی کۆبوونەوەکە لەسەر پرسی بودجەیە، ڕۆژی چوارشەممە  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای بودجەی گشتیی ٢٠١٩ی پەسەند کرد کە دواتر پەرلەمانتارانی کوردستان ڕایانگەیاند، بەپێی ئەو یاسایە، مانگانە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

 

 

 

Back to top button