رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى پۆڵ بریمه‌ر 12 ملیۆن دۆلارى له‌ عێراق دزیوه‌..

رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه‌، پۆل بریمه‌رى فڕمانڕه‌وای ئه‌مه‌ریكى له‌عێراق هۆكار بووه‌ له‌ دزین و به‌فیڕۆدانى 12 ملیارى دۆلارى عێراق.

رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى له‌ راپۆرتێكدا باس له‌و پاره‌یه‌ ده‌كات كه‌ دواى داگیركردنى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ره‌وانه‌ى عێراقى كردووه‌ و كه‌چى زۆرینه‌ى پاره‌كه‌ دزراوه‌ و یانیش به‌فیڕۆ دراوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ دواى ساڵێك له‌ داگیركردنى عێراق، زۆرترین پاره‌ ره‌وانه‌ى عێراق كراوه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ى 281 ملیۆن دراوى كاغه‌ز بووه‌ و قه‌باره‌كه‌ى 363 تۆن بووه‌، ئه‌م پاره‌یه‌ له‌ نیویۆركه‌وه‌ به‌ره‌و به‌غدا ڕه‌وانه‌ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ عێراق به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق دابه‌ش بكرێت، پرۆسه‌ى ره‌وانكردنه‌كه‌ش مانگانه‌ جارێك یان دوو جار بووه‌ به‌ فڕۆكه‌ى جۆرى سى -130 بووه‌، له‌گه‌ڵ بڕه‌ پاره‌یه‌كى تر كه‌ نزیكه‌ى دوو ملیار و 401 ملیۆن دۆلار بووه‌.

گاردیان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌م پاره‌ زه‌به‌لاحه‌ى ره‌وانه‌ى عێراق كراوه‌، له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه‌ لیژنه‌ى بۆ پێكهێنراوه‌ و به‌گه‌وره‌ترین بڕ داده‌نرێت كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ ره‌وانه‌ كرابێت، كۆى پاره‌كه‌ زیاتر له‌ 12 ملیار دۆلار بووه‌، به‌ڵام چه‌ندان به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ كه‌ پۆل بریمه‌ر فڕمانڕه‌وایى ئه‌مه‌ریكى بۆ ده‌سه‌ڵاتى كاتى عێراق به‌ ره‌وایى پاره‌كه‌ى خه‌رج نه‌كردووه‌.

چه‌ندان به‌رپرسى ئه‌مه‌ریكى له‌ راپۆرته‌كه‌دا قسه‌یان كردووه‌، یه‌كێك له‌وان دیڤید ئۆلیڤه‌ر بووه‌، كه‌ به‌رپرسى دارایى پۆل بریمه‌ر بووه‌، ئه‌م به‌رپرسه‌ ده‌ڵێ “من بیرۆكه‌یه‌كم له‌باره‌ى پاره‌كه‌ نییه‌، ناتوانم بڵێم ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ شتى دروست خه‌رج كراوه‌ یان نا”.

دواى داگیركردنى ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا جى گانه‌رى بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێك وه‌ك فه‌رمانڕه‌وایى سه‌ربازى عێراق دانا، له‌ دواى ئه‌و پۆل بریمه‌ر له‌ مانگى ئایار/ مایۆى 2003 پۆل بریمه‌ر كار به‌ فڕمانڕه‌وایى ئه‌مه‌ریكى له‌ عێراق تا حوزه‌یرانى 2004 له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى مایه‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌/ به‌غداد الیوم

 

 

Back to top button