نه‌ینه‌وا : حه‌شدی شه‌عبی نه‌وته‌كه‌ی تاڵان ده‌كات
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، له زاری ئه‌حمه‌د جبووری، په‌رله‌مانتاری عێراقی له پارێزگای نه‌ینه‌وا ،ڕایگه‌یاند:” “زیاتر له ۷۲ كێڵگه‌ی نه‌وت له ناوچه‌ی گه‌یاره‌ی باشووری مووسڵ هه‌یه، پێشتر داعش نه‌وته‌كه‌ی ده‌برێت و بۆ حیسابێكی تایبه‌تی ده‌یفرۆشت. دوای رزگاركردنی مووسڵیش له ده‌ست چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه، چه‌ند لایه‌ن و گرووپی چه‌كدار، رۆژانه ۱۰۰ تانكه‌ر نه‌وتی خاو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌فرۆشن”.
ئه‌حمه‌د جبووری، په‌رله‌مانتاری عێراقی له پارێزگای نه‌ینه‌وا به ڕۆژنامه‌ی شهقولئهوسهتـی ڕاگه‌یاندووه” ئه‌و دزییه به رۆژی نیوه‌ڕۆ و به ئاگاداریی حكوومه‌ت ده‌كرێت، حكوومه‌تی پێشووی حه‌یده‌ر عه‌بادی و حكوومه‌تی ئێستای عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاگادارن، بێ ئه‌وه‌ی بتوانن كارێك بكه‌ن”.
له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی نه‌وتی پارێزگای نه‌ینه‌وا به تاڵان ده‌بات، ئه‌حمه‌د جبووری، په‌رله‌مانتاری عێراق ، گوتوویه‌تی: “ئه‌و نه‌وته له نه‌ینه‌واوه ده‌برێته بێجی، هه‌روه‌ها مه‌خموور، ده‌برێته به‌سره‌ش وله به‌نده‌ره‌كه‌وه ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه”.
هاوكات لای خۆیه‌وه ئه‌سیل نوجێفی، سه‌ركرده‌ی حزبی “ڵعراق متحدون” و پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: “ئه‌و هه‌واڵانه راستن، لایه‌نی چه‌كدار هه‌ن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پارێزگاریی له كێڵگه و بیره نه‌وته‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كه‌ن و كه‌سیش ناتوانێت ده‌ست بخاته كاروباریانه‌وه. دزینی نه‌وت له‌و ناوچانه هێشتا به‌رده‌وامه”.