دۆناڵد تره‌مپ ئه‌گه‌ر به‌ گفتوگۆ نه‌گه‌یشتینه‌ ڕێكه‌وتن ده‌سه‌ڵاته‌كانم به‌كار ده‌هێنم

دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا رایگەیاند:” لەگەڵ دیموکراتەکان لە کۆنگرێس رێککەوتووە لەسەر کاراکردنەوەی حکوومەت بە شێویەکی کاتی بۆ ماوەی سێ هەفتە و لەو ماوەیەدا دانوستان لەگەڵ کۆنگرێس دەکات، بە ئامانجی گەیشتنە رێكکەوتنی کۆتایی و دروستکردنی دیواری سنووریی”.

سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا، جارێكی دیكە هەڕەشەی ئەوە دەكات، ئەگەر بە دانوستاندن نەگەیشتنە رێککەوتن لە ماوەی دیاریکراو، ئەوا لە ۱۵ی شوباتی ئەمساڵ حکوومەت بە تەواوی لەکار دەخات و دەسەڵاتەکانی بەکار دەهێنێت بۆ دروستکردنی دیوارەکە.

هاوكات ئێنڕێکێ پینا نیتۆ، سەرۆکی مەکسیک، سەبارەت بە پلانی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دروستکردنی دیوارێک لەسەر سنوورەکەیان رایگەیاند: حکومەتی مەکسیک بەھیچ شێوەیەک خەرجی دروستکردنی ئەو دیوارە دابین ناکات و پێویستە ئەمریکا بۆخۆی پارەی ئەو دیوارە بدات.

Back to top button