ڕیزبه‌ندی وڵاتانی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی ئاشكرا ده‌كرێت

ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەر ، ڕیزبەندیی بەهێزترین وڵاتانی خاوەن چەکی ناوکی بڵاو دەکاتەوە و دەردەکەوێ رووسیا بەهێزترینە و تەنیا بۆمبە ناوکییەکانی رووسیا توانایان هەیە مرۆڤایەتی لەسەر زەوی بسڕنەوە.

ریزبەندیی بەهێزترین وڵاتانی خاوەن چەکی ناوکی:

۱- یەکەم/ رووسیا خاوەنی شەش هەزار ۸۵۰ سەری ناوکییە.

۲- دووەم/ ئەمریکا خاوەنی شەش هەزار و ٤۵۰ سەری ناوکییە.

۳- سێیەم/ فەرەنسا خاوەنی ۳۰۰ سەری ناوکییە.

٤- چوارەم/ چین خاوەنی ۲۸۰ سەری ناوکییە.

۵-پێنجەم/ بەریتانیا خاوەنی ۲۱۵ سەری ناوکییە.

٦- شەشەم/ پاکستان خاوەنی ۱۵۰ سەری ناوکییە.

۷- حەوتەم/ هیندستان خاوەنی ۱٤۰ سەری ناوکییە.

۸- هەشتەم/ ئیسرائیل خاوەنی ۸۰ سەری ناوکییە.

۹- نۆیەم/ کۆریای باکوور خاوەنی ٦۰ سەری ناوکییە.

Back to top button