بۆ نوسینه‌وه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه
بۆ نووسینەوەی كارنامەی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان ئه‌نجام ئه‌درێت .
فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند:” بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا به‌ڕێوه‌بچێت”.
لای خۆیه‌وه عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی لیژنەی دانوستاندنكاری گۆڕان گووتی : “پارتی و یەكێتی داوایان لێكردووین بۆ نووسینەوەی كارنامەی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی ئەنجامبدەین، ئێمە ئامادەییمان بۆ ئەو كۆبوونەوەیە دەربڕیووە، كارنامەی خۆشمان نووسیوەتەوە و ئامادەیە و چاوەڕێی ئەوان دەكەین”.
له نیوان پارتی و گۆڕان و یه‌كێتی دا چەند لیژنەیەك دروست كراون بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان و دەستیان بە كار كردووە و كۆبوونەوەی خۆیشیان ئەنجام داوە، ئەمەش لە پێناو خێراتركردنی ھەنگاوەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.