ھادی عامری : عێراق پێویستی به‌ ئه‌مه‌ریكا نییه‌

ھادی عامری سەرۆكی ھاوپەیمانی فەتح ، لە میانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای رادیۆ و تەلەفزیۆنە ئیسلامییەكان ، ڕایگه‌یاند:” قۆناخی داھاتوو بنیاتنانەوەی عێراق و گەڕاندنەوەی پێگەكەیەتی لە ناوچەكە و جیھان”.

سەرۆكی ھاوپەیمانی فەتح گوتی :” عێراق پێویستی بە ھێزەكانی ئەمەریكا نییە و پێویستە وڵات جێبێڵن، ھەروەھا گوتیشی “سەرجەم پیلانەكانی ئەمەریكا لە عێراق شكستیان ھێناوە”.

ئەو گوتانەی عامری ھاوكاتە لەگەڵ دەنگۆی چوونی ھێزەكانی ئەمەریكا بۆ كەركووك، كە بەشێك لە لایەنە عەرەب و توركمانەكان دژایەتی خۆیان بۆ چوونی ھێزەكانی ئەمەریكا بۆ كەركووك دەربڕیووە.

Back to top button