ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ: ئێران ساڵی ۲۰۱۸ حه‌وت هه‌زار هاوڵاتی به تۆمه‌تی سیاسی ده‌ستگیركردووه
بەپێی راپۆرتێکی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، لە ساڵی ۲۰۱۸ لە ئێران حەوت هەزار کەس بە هۆکاری سیاسی دەستبەسەرکراون.
فیلیپ لوته‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌فریقای رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ ، لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لەماوەی ساڵی ڕابردووا، بە “ساڵی شەرم” بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ناودەبات.
فیلیپ لوته‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌فریقای رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ لە راپۆرتەکەیدا ڕایگه‌یاند :” لە ساڵی ۲۰۱۸ زیاتر لە حەوت هەزار کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ئێرانەوە بە هۆکاری سیاسی و ناڕەزایەتی دەربڕین، دەستبەسەرکراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە”.
ڕاپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ ده‌ڵێت :” زیاتر له ۷ هه‌زار كه‌سی خۆپێشانده‌ر له‌وانه‌ش ، ۱۱۲ كه‌س له چالاكوانانی بواری ئافره‌تان و چالاكوانانی بواره‌كانی كرێكاری و مافی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌مینه‌كان و هه‌روه‌ها ۵۰ رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی میدیایی ده‌ستگیر كراون، راپۆرته‌كه ئاشكراشی ده‌كات كه لانیكه‌م ۲۶ كه‌س له‌و خۆپێشانده‌رانه كوژراون”.
هه‌روه‌ها ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ ده‌شڵێت :” ۱۱ پارێزه‌ر و ۹۱ قوتابی زانكۆ و ۶۳ چالاكوانی ژینگه و زیاتر له ۲۰۰ كه‌س له ده‌روێشه‌كانی گۆنابادی له‌گه‌ڵ ۱۷۱ كه‌س له شوێنكه‌وتووانی مه‌سیحی و ۹۵ كه‌سی سه‌ر به كه‌مینه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك به‌هایی ده‌ستگیر كراون”.
فیلیپ لوته‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌فریقای رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ، ده‌ڵێت:” هەفتە و مانگ نەبووە کە پێکهاتەکان، ژنان، کرێکار و مامۆستایانی قوتابخانەکان لە ئێران چەندین گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامنەدابێت ،ئیران رێوشوێنی توند و یاخیگه‌رانه‌یان له دژی خۆپێشانده‌ران و ئازادی راده‌ربڕین گرتوه‌ته‌به‌ر. “.