بارەگای بارزانی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەكرەمی ساڵحی رەشە دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی ئەكرەمی ساڵحی رەشە

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە‌ هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و كەسایەتیی دیاری شاری سلێمانی (ئەكرەمی ساڵحی رەشە)مان پێگەیشت.

(ئەكرەمی ساڵحی رەشە)‌ یەكێك لەو نووسەرانەیە، بە خامەكەی خزمەتێكی بەرچاوی بە مێژووی نەتەوەكەی كردووە و جێی دەستی لە نووسینەوەی مێژووی كوردستان و شاری سلێمانیدا دیارە.

بەم بۆنە خەمناكەوە، هاوبەشی خەممان بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خزم و دۆستانتان و نوسەر و رۆشنبیرانی كوردستان دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

اناللە وانا الیە راجعون.

بارەگای بارزانی

Back to top button