به‌ڤیدیۆ دیمه‌نی تێپه‌ڕینی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شه‌قامه‌كانی فه‌لووجه ببینه
ئەمڕۆ شەممە ۲٦ـی كانوونی دووه‌می ۲۰۱۹، له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا دیمه‌نی تێپەڕینی هێزێكی ئه‌مه‌ریكی بە چەندین بارهەڵگری سەربازی، بڵاوده‌كرێته‌وه.
تۆماره ڤیدیۆییه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و دیمه‌نی تێپه‌ڕینی هێزه ئه‌مریكییه‌كه له شه‌قامه‌كانی فه‌للوجه هاوكاته له‌گه‌ڵ توڕه‌یی زۆرینەی لایەنە شیعییەکان كه لە هەوڵدان بۆ ئەوەی یاسایەک لە پەرلەمان دابڕێژن، بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق.
هاوكاتیش هه‌رئه‌مڕۆ شه‌ممه ۲٦ـی كانوونی دووه‌می ۲۰۱۹، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایگه‌یاند :” عیراق هیچ پیویستیه‌كی به هیزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نییه‌و ده‌بێ له وڵات بچنه ده‌ره‌وه “.
فه‌لوجه یه‌كه‌مین شار بوو كه داعش له‌مانگی كانوونی دووه‌می ۲۰۰٤ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت، شه‌ش مانگ دوای ئه‌وه توانی موسڵ كۆنترۆڵ بكات، به‌هۆی نزیكی فه‌لوجه‌و به‌غدا (٦۰كم) داعش ده‌توانێت به‌ئاسانی ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر پایته‌ختی عیراق.