زانایهكی عێراقی باس له دروستكردنی چهكی كیمیایی بۆ داعش دهكات
سولهیمان داوود عهفاری زانای چهكی بایۆلۆجى و كیمیایی له عێراق ، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریكی، باس لە وردەكاریی هەوڵەكانی داعش بۆ دروستكردنی خەردەلی كبریتیی كە یەكێكە لە ماددە كیمیاییەكان دهكات .
سولهیمان داوود عهفاری زانای چهكی بایۆلۆجى و كیمیایی له چاوپێكهوتنهكهیدا بۆ رۆژنامهی واشنتۆن پۆستی ئهمریكی ڕایگهیاند:” چەند هەفتەیەك دوای ئەوەی موسڵ كەوتە ژێر دەستی چەكدارانی داعش ، چەند بەرپرسێكی داعش هاتن بۆ لای و ئەركێكی نوێیان خسته بەردەمم، ئهركه نوێیهكه بەدەستهێنان و دروستكردنی چەند ماددە و كانزایەكی دیارییكراو بووە، مەبەست لەوانەش بەرگرییكردن بووە لەو ناوچانەی داعش كۆنتڕۆڵی كردبوون، هەروەها ترسانی هێزە بەرامبەرەكانیان”.
سولهیمان داوود عهفاری دهڵێت :” من بە تەنها ئەو كارانەی نەكردووە، بەڵكو ژمارەیەك زانا و پسپۆڕی دیكەشم لەگەڵدا بووە، هەروەها كەسێكی تەكنیكیشیان لەگەڵدابووە كە لەناو بەرنامەی چەكەكانی ڕژێمی پێشووی سەددام حسێندا كاری كردبوو، پێكەوە ئەركی تیمەكە دروستكردنی ماددەی خەردەلی كیمیایی بوو كە گازێكی بەهێزەو گازی خەردەل ناسراوە و لە جەنگەكانی ڕابردوودا لە جیهاندا دەیان هەزار كەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە”.
ههروهها دهشڵێت :” گرنگ بوو بۆ داعش كە شتێكی بەهێز دروستبكات تا بتوانێت ئەو هێزانە بترسێنێت، ئەو چەكە زیاتر بۆ دروستكردنی ترس بوو، هەروەها دانانی كاریگەریی دەروونی و مەعنەوی بوو لەسەر ئەو سەربازانەی شەڕیان لەگەڵ دەكردن، باوەڕم وانییە كوالێتی چەكەكان هەرگیز لە ئاستێكی مەترسیداردا بووبێت.”
لە ۱۱ی ئابی ۲۰۱۵، دوای چواردە مانگ لە كۆنتڕۆڵكردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، چەكدارەكانی ئەو ڕێكخراوە ۵۰ هاوەنیان گرتە یەكێك لەو گوندانەی لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەدابوون.
لەكاتی تەقینەوەی هاوەنەكان دوكەڵێكی سپی و شلەیەكی چەور بڵاوبوویەوە، لە چەند خولەكێكدا نزیكەی ۳۰ پێشمەرگە نەخۆشكەوتن، چاوەكانیان دەكزایەوەو بە زەحمەت هەناسەیان بۆ دەدرا.
لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریانخست كە هاوەنەكان هەڵگری خەردەلی كبریتیی بوون، لێكۆڵینەوەكانی دواتریش هەمان زانیارییان پشتڕاست كردووەو ئەو كات باسلەوەكرا كە داعش ئەو چەكانەی لە سوریا دەستكەوتووە، یاخود لە عەمبارەكانی دروستكردنی چەكی كیمیایی ڕژێمی پێشووی عێراق دەستیكەتووە. بەڵام ئەوە ئەو چەكانە بوون كە داعش خۆی دروستی دەكردن.
دوابەدوای ئەوەش، ئەمەریكییەكان پلانێكی تۆكمەیان دانا بۆ لەناوبردنی تواناكانی ڕێكخراوی داعش بۆ دەستخستنی چەكی كیمیایی. لە ساڵی ۲۰۱۵ و ۲۰۱۶ لانیكەم دوو پسپۆڕی دروستكردنی ئەو چەكانە لەلایەن هێزە ئەمەریكییەكانەوە كوژران.
بۆردومانەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ناوەندەكانی چەكی كیمیایی داعش، وای كرد ئەو زانا و پسپۆڕانەی دیكە كە ڕزگاریان بوو، خۆیان بشارنەوە، ئەوەش بەرنامە كیمیاییەكەی داعشی لاواز كرد، لەو كاتەشدا داعش لە ژێر هێرشێكی زەمینی و ئاسمانی چڕدابوو لە هەموو لایەكەوە.
ئیترهەموو جوڵەیەكی سولهیمان داوود عهفاری لە ژێر چاودێریی هێزە ئەمەریكییەكاندا دهبێت، دەزگای هەواڵگریی ئەمەریكا توانیبویان مۆبایلەكەی عەفاری بەكاربهێنن بۆ ئەوەی شوێنی ئەو زانایە دیارییبكەن، دوای چەند ڕۆژێك لە چاودێرییكردن، ئەمەریكییەكان دەیانویست لە دەرفەتێكدا بە زیندوویی عەفاری دەستگیر بكەن. دواجار كاتێك لەسەر ڕێگایەكی خێرا بەرەو تەلەعفەر دەڕۆیشت و هێشتا لە سنوری ناوچەكانی داعشدا بوو، عەفاری لە ئاوێنەكەیەوە چوار هێلیكۆپتەری بینی كە بەرەو ئەو دێن. دوو هێلیكۆپتەر نزم بوونەوەو تایەی ئوتومبێلەكەیان تەقاند و لەكاریانخست، لەوكاتەی لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزی، ڕاستەوخۆ سەگێكی گەورە پەلاماری دا و دەستگیریان كرد.
لینكی چاوپیكهوتنهكه له ڕۆژنامهی واشنتۆن پۆستی ئهمریكی بخوێنهوه