سه‌ركرده ناڕازییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی “هێڵی گۆڕانكاری”ـیان دامه‌زراند

پێگه‌ی ” خواكوڕك ” ڕۆژی دووشه‌ممه ۷ی كانوونی دووه‌می ۲۰۱۹ له هه‌واڵێكیدا ورده‌كاری ۱۹سه‌ركرده‌ی ناڕازیی له ناو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان كه له هه‌وڵی دروستكردنی حیزبێكی نوێی ئیسلامی‌دان ئاشكرا كرد .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۲٦ـی كانوونی دووه‌می ۲۰۱۹ ، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و كادیری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه “هێڵێ گۆڕانكاریی” له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان راده‌گه‌یه‌نن و ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی “هێڵی گۆڕانكاریی” له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند:” له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ندێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن، ده‌نگۆی دامه‌زراندنی حزبێكی نوێی ئیسلامی، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده و كادیری باڵای حزبه ئیسلامییه‌كانه‌وه بڵاوكرده‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌نگۆیانه پاش ئه‌وه هات كه شه‌ش سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند، بۆیه ئێمه وه‌ك كۆمةڵێك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و كادیری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه له ئێستادا خۆمان له‌و دۆخه گه‌نده‌ڵ و گوماناوییه‌ی ناو بزووتنه‌وه‌و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌ی دابڕیوه، نامانه‌وێت هیچ ژماره‌یه‌كی دیكه له حزبی ئیسلامی زیاد بكه‌ین و كار‌و خه‌باتمان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی ئیسلامییه‌كانه نه‌ك زیاتر په‌رته‌وازه‌كردنی”.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕونكردنه‌وه‌كه‌یاندا هاتووه‌و ده‌ڵێت :” ده‌مانه‌وێت ئه‌و حزبه نوێیه‌ی میدیاكان باسی ده‌كه‌ن، خودی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بێت، سه‌رله‌نوێ دایمه‌زرێنینه‌وه‌و بیگێڕینه‌وه بۆ سه‌ر ره‌وته شه‌رعییه‌كه‌ی سه‌ره‌تا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی بابه‌تی و نوێ‌دا (هێڵی گۆڕانكاریی) له ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین كه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كادیر و سه‌ركرده دڵسۆزانه‌ی ناو بزووتنه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا ناچار به دووركه‌وتنه‌وه كراوون یان په‌راوێزخراوون”.
پێشتریش پێگه‌ی ” خواكوڕك” ناوی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان كه ده‌ستیان له‌كاركێشابووه‌وه و پێكهاتبوو له هه‌ریه‌ك له ( كامیل مه‌حمود و محه‌مه‌د ئه‌مین ئاشورو موحسین محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و مامۆستا عه‌بدول غه‌فور چه‌مچه‌ماڵی و ئارام كه‌مال و سه‌رباز خۆشناو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) بڵاو كرده‌وه‌و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ تاكڕه‌وی عیرفان عه‌بدول عه‌زیز ڕابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه .