عهلی عهونی: گۆڕان له گفتوگۆدا لۆژیكترن له یهكێتی
گفتوگۆكان بۆ پێكهینانی كابینهی نۆیهم له نیوان پارتی دیموكراتی كوردستان یهكێتی و گۆڕان بهردهوامه و بۆ ئهو مهبهسته پارتی دیموكراتی كوردستان لهگهڵ یهكێتی و گۆران به جیا لیژنهی بۆ دانوستاندن له بارهی كارنامهی حكومهت و پێكهینانی كابینهی نوێ پێكهێناوه .
عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستا، ڕاگەیاند: “پێم وایە ئیشی ڕاست ئەوەیە کە هەر حزبێک بەپێی قەبارەی دەنگەکانی داوای بەشداری لە دەسەڵاتدا بکات، هەرچەندە لە لێژنەی دانوستانکاردا نیم، بەڵام دانوستانەکان لەگەڵ گۆڕاندا لۆژیکیترن وەک یەکێتی”.
ئهندامهكهی سهركردایهتی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: “یەکێتی هەم لە ناوخۆی خۆی کێشەی هەیە، هەم لە پێکهێنانی شاند بۆ دانوستان، هەم لە دەستنیشانکردنی کاراکتەرەکان بۆ حکوومەت، لەلایەکی دیکەشەوە حزبێک نین تەحەمولی ئۆپۆزسیۆنبون بکەن، چونکە تا ئێستا بۆیان چووەتە سەر”.
عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ئاماژەی بەوەش دا: “پارتی لەڕووی ژمارەوە دەتوانێت بەبێ یەکێتی و گۆڕان حکوومەت پێکبهێنێت، بەڵام بۆ ئەوەی ئارامی بە خۆمانەوە ببینن و سلێمانیش مل بە ئیدارەی حکوومەت بدات، یەکێتیش وەک هێزیک سەرەڕای ئەو هەڵانەی لە ڕابردوو بەرامبەر کوردستان و پارتی کردوویەتی، بەڵام حەقیقەت ئەوەیە هێزێکە و هەیە، دەبێ تەحەمولی بەرپرسیارێتیش بکەن، هەروەها دەبێ لەو وەرزەی کە دەرباز بوو کە گەلەکۆمەکێ لە سەرۆکی هەرێم بکەی و لەناو حکوومەتیش بی، دەبێ بووبێتە وانە بۆ بەشداربوونیان”.