ڕێكخراوی (WHO) راپۆرتێكی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ره‌وشی ئاواره‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
خواكوڕك
(UN- WHO ) رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه، بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تا و به‌ركه‌وتنی ماده كیماییه‌كان و مه‌ترسییه ته‌ندروستیه‌كانیتر له نێو ئاواره‌كانی موسڵداة 82 تیمی ته‌ندروستیان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردوه.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئاو و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له كه‌مپی ئاواره‌كاندا به‌هۆی زیادبوونی ئاواره‌كانه‌وه كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زۆری دێته به‌رده‌م، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی وه‌ك كۆلێرای لێ ده‌كرێت كه له ڕێگه‌ی ئاو و خۆراكه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاشكراشی كردوه مه‌ترسییه‌كی تری دۆخی ئاواره‌كان، منداڵه‌كانن كه له حوزه‌یرانی 2014ه‌وه و له‌كاتی گرتنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه به هیچ جۆره ڤاكسینێك نه‌كوتراون.