پارتی بەفەرمی داوا لە عەلی باپیر و گۆڕان دەكات بەیاننامەیەك لەسەر هەرەشەكانی ئێران بڵاو بكەنەوە

خواكوڕك
بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوا لە عەلی باپیر و گۆڕان و بەشێك لەیەكێتی دەكات بە بەیاننامەیەك وەڵامی هەرەشەكانی ئێران دژی هەرێمی كوردستان بدەنەوەو هاوشێوەی توركیا بەیاننامەیەك بڵاو بكەنەوە لەمەر ئەو هەرەشانەی لەدژی كوردستانە ئەگەر راست دەكەن لە نێو دڵسۆزانی كوردستان و كوردان دان.
 
نەجات حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، داوا لە گۆڕان و كۆمەڵ و بەشێك لەیەكێتی دەكات كە ئەوەندە پەلەن لە بەیاننامە دژی توركیا كە بەیاننامەیەكی فەرمی دژی ئێرانیش بڵاو بكەنەوە لەمەر قسەكانی راوێژكاری یەكەمی خامەنەیی كە هێرشی كردۆتە سەر كوردستان.
 
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەیەوێت کۆبوونەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکان بکرێت، چونکە ”دوای داعش، هاوسەنگیی ناوچەکە دەگۆڕێت و دەبێت بە شێوەیەکی دیکە بچینە مەیدان و خۆمانی بۆ ئامادە بکەین.
Back to top button