وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۲٦ـی كانوونی دووه‌می ۲۰۱۹ بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به بۆردومانه‌كانی توركیا و هیزه‌كانی په‌كه‌كه كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ودانیشتووانی ناحیه‌ی شێلادزێ سه‌ر به قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك، خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و گردبوونه‌وه.
لە دوای خۆپیشاندانەکەی شیلادزێ ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا هاتووە و ده‌ڵێت: “بەهۆی هاندانی پەکەکە هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازیمان لە باکووری عێراق و زیان بە بەشێک لە ئۆتۆمبێل و کەلوپەلمان گەیشتووە ،لەمبارەیەوە رێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر.”.
شایه‌نی باسه كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ودانیشتووانی ناحیه‌ی شێلادزێ له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیاندا ، ئیدانەکردنی کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل و خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیاوه كرد ، هاوكات دا‌واشیان له هێزەکانی پەکەکە كرد كه خۆیان به دوور بگرن له ناوچه‌كانیان و بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خەڵکی سڤیلی ناوچەکە نەبێتە قوربانی واز له فشارخستنه سه‌ر گوندنشینان بهێنن .