حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکەی شیلادزێ بڵاوکردەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی شیلادزێ راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، ده‌ستى گێره‌شێوێن له‌ پشت ئه‌و رووداوانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به‌ وردى لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن و هۆكارانى پشێوى و گێره‌شێوێنان سزا ده‌ده‌رێن.

دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

نیگه‌رانى و دڵگرانیمان بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى زیانى گیانى و بریندار له‌ ڕووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى ناوچه‌ى شێلادزێ ده‌رده‌بڕین و وێڕاى سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و خانه‌واده‌ى قوربانیان ده‌رده‌بڕین.

ده‌ستى گێره‌شێوێن له‌ پشت ئه‌و ڕووداوانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به‌ وردى لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن و هۆكارانى پشێوى و گێره‌شێوێنان سزا ده‌ده‌رێن.

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
26/1/2019

Back to top button