بریارە سبەی حكومەتی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی بودجەی هەرێم كۆ ببێـەوە
دوای ئەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019ی عێراق لە لایەن پەرلەمانی عیراقەوە پەسەند كرا وا بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لەبارەی بابەتی بودجەی 2019 ی عێراق كۆببێـتەوە.
سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەباس نیوزی راگەیاندووە سبەی یەكشەممە 27 ی 1 ی 2019 ، ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوە بۆ تاوتوێكردنی یاسای بودجە دەكات.
سەفین دزەیی ئەوەشی ڕەت كردەوە كە گفتوگۆكەیان بە دیاریكراوی لەبارەی بابەتی لادانی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بێت جەختی كردووەتەوە تەنها لەسەر پرسی بودجەیە.