لە ئێران هێڕشێكی چەكداری روویدا دوو پۆلیس بریندار بوون

 

دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران لە دەوریەیە ئاسایی نێو شار دبوون لە شاری مینای خومەینی, هێزێكی چەكدار هێڕشیانكردە سەر دەورەیەی هێزەكە لە ئاكامدا, دوو پۆلیس كوژران.

ئاژانسی هەواڵی ئیلنای ئێرانی رایگەیاند كە هێرشەكە مەفرەزەیەكی سەر بە پۆلیسی كردوەتە ئامانج و دوو پۆلیسی مەفرەزەكە كوژراون كە یەكێكیان ئەفسەرە و ئەوەی دیكەشیان كارمەندی پۆلیسە.

لای خۆشیەوە عەلی‌ قاسم پور، یاریدەدەری‌ فەرماندەی هێزەكانی‌ ئاسایشی ناوخۆیی لە پارێزگای‌ خوزستان بە ئاژانسی فارس نیوزی‌ وتووە، كە دەورییەكی ئاسایش لە نزیك بەندەری‌ خومەینی دەستڕێژی گولـلەیان لێكراوە لەلایەن چەكدارانی‌ نەناسراوەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە كارمەندێكی ئەو هێزە بەناوی‌ محەمەد رەزا رەفیعی لە شوێنی روداوەكە دەستبەجێ گیانی‌ لەدەستداوە و ئەفسەرێكیش بە سەختی برینداربووە و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی‌ لەدەستداوە.

Back to top button