پەكەكە دەیەوێت خۆپیشاندانەكەی شیلادزێ بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بەكار بهێنێت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هاوڵاتیانی دەڤەری شیلادزێ لە بەرامبەر داگیركاریەكەی هەردوو سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە رووبەروو بوونەوەیان لەناوچەكەیان و بوونە قوربانی هاوڵاتیانی سڤیل خۆپیشاندانێكیان رێكخست, دواتر چەند خۆپیشاندەرێك هەڵیان كوتایە سەر بارەگایەكی سوپای توركیا لە ناوچەكە ئاگریان تێبەردا, ئەگەر چی خۆپیشاندانەكە سورشتی بوو بەرئەنجامی توڕەیی خەلكی ناوچەكە بوو, بەڵام پەكەكە دەیەوێت خۆپیشاندانەكان بۆ مەبەستی تایبەت بەكار بهێنێت.
حەسەن شێخۆ, یەكێك لە خۆپیشاندەرەكانی دەڤەری ئامێدی رایگەیاندووە:” خۆپیشاندانەكان لە بەرامبەر ئەو نا ئارامیەیە كە لە ناوچەكدا دروست بووە, هاوڵاتیانی سڤیل دەبنە قوربانی, ئێمە دەمانەوێت لە رێگەی خۆپیشاندان پەیامێك بە پەكەكە و توركیا بگەیێنین كە ململانێكانیان لە ناوچەكەماندا یەكلا نەكەنەوەو شەڕی نێوانیان زیانی خەلك وسروشت و خاكی ناوچەكەی لێدەكەوێتەوە.
ئەو هاوڵاتیە گوتویەتیشی:” پەكەكە لە ئێستادا دەیەوێت سود لە خۆپیشاندانە مەدەنیەكەی دەڤەرەكەمان وەرگرن بۆ مەبەستی سیاسی بەكار بهێنێت لە كاتێكدا ئێمە دژ بە پەكەكە و توركیا خۆپیشاندان دەكەین.
رۆژنامەنوسیكیش دەلێت:” پەكەكە لە بەیاننامەیەكدا سەڵماندی كە بە خەمی هاونیشتمانیانەوە نیە بەڵكو دەیەوێت زیاتر دەستی توركیا راكێشێتە نێو خاكی هەرێم, ئەگەر سەیری بەیاننامەكەی تەڤگەری ئازادای سەر پەكەكە بەكەین دەلێت پێویستە خۆپیشاندانەكان بگوازرێنەوە شارەكانی دیكەی هەرێم, ئاخر خۆ خۆپیشاندان دژ بە ئێوەیە بۆچی بگوازرێتەوە شارەكانی دیكە, ئێوە ئەو دەڤەر چۆڵ بكەن پەكەكە هیچ بیانویەكی بە دەستەوە نیە خەلكی سڤیل بكاتە ئامانج.