رێكخراوی بەدر: پلانی ئەمریكا بۆ دۆخی كەركووك رەتدەكەینەوە, هیچ چارەسەرێكی ئەمریكیمان بۆ كەركووك ناوێ‌

 

دوای ئەوەی بە هی خیانەتی یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەر كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, ئێستا شارەكە رووبەرووی تەعریبكردن بووەتەوە, بۆ چارەسەری دۆخی كەركووك و ئەو داگیركاریەی كە هەیە ئەمریكا دەست پێشخەریەكی ئەنجامداوە بەڵام حەشدی شەعبی ئێستا حوكمڕانی كەركووكە، بەتووندی دژی پڕۆژەی ئەمریكییەكانن بەتایبەت كە ئامانجی ئەمریكییەكان كۆتایی هێنانە بەبردنی نەوتی شارەكە لەلایەن ئەو هێزانەی سەر بەوانن.

هەر لە بارەی كۆبوونەوەی ئەمریكا لەگەڵ لایەنەكان محەممەد مەهدی بەیاتی، سەرۆكی لقی باكووری رێكخراوی بەدر دەڵێت: “ئەمڕۆ ئاسایش لە كەركووك زۆرباشە دوای دەستووەردانی هێزە فیدراڵییەكان لە 18-1-2017 نامانەوێ بگەڕێینەوە دواوە، وەرن ئەم پەیامەم بۆ تەواوی لایەنە سەرەكییەكانی كەركووكە، بەیەكەوە بەرەو پێش بڕۆین، نەك بگەڕێینەوە بۆدواوە، قبووڵ ناكەین چارەسەری ئەمریكی بۆ كەركووك هەبێت، پێشوازی لە هەر چارەسەرێكی عێراقی دەكەین لە پرسی كەركووك و مەلەفەكانی دیكەی ئەو پارێزگایە”.

هەروەها هەر لە بارەی دەست پێشخەریەكە, ئەنجومەنی عەرەبی نەرمتر لەجاران قسەدەكەن، بەڵام دڵخۆش نین بە پلانی ئەمریكا و رەتیدەكەنەوە بە هەموو شێوەیەك.

شایەنی باسە, پلانی ئەمریكا بۆ كەركووك وەك ئەوەی لە دەستوور ئاماژەی پێكراوە ناوچەی ناكۆكی لەسەر ئەم پرسە تا یەكلایی دەبێتەوە، لە رووی سەربازی و ئیداری و ئابووری و سیاسی بە هاوبەشی لەنێوان هەولێر و بەغدا بەڕێوەببرێت.

Back to top button