چۆن دڵت لە نەخۆشی دەپارێزیت؟

نەخۆشیەکانی دڵ، یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانی جیهان کە تووشی ملیۆنەها کەس دەبێت، بەتایبەت لەگەڵ زیادبوونی سیستمی ژیانێکی ناتەندروست، کە لە کۆتایدا دەبێتە هۆی مردن.

بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکان کە لە زانکۆی “نەرویج” ئەنجامدراوە، مرۆڤەکان خۆیان دەتوانن لە نەخۆشیەکانی دڵ خۆیان بپارێزن، بەمەرجێک سیستمێکی تەندروست پەیڕەوبکەن.

زاناکان ئاماژەبەوەدەدەن، ئەو کەسانەی سیستمی خۆراکیان تەندروستە و بایەخ بە بەها خۆراکیەکان دەدەن  لە ژەمەکانیاندا، هاوکات جوڵەیان زۆرە و گرنگی بە وەرزش دەدەن بەشێوەیەکی رێکخراو لە نەخۆشی دڵ پارێزراون.

بە پێچەوانەوە ئەو کەسانەی سیستمێکی ناتەندروستیان هەیە لە ژیاندا، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ زۆرە، بەتایبەت جەڵتەی دڵ و مێشک.

لەهەمانکاتدا توێژەران هۆشداریدەدەن لە خواردنی خواردنە خێرا و ئامادەکراوەکان، چونکە سەرچاوەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵن.

Back to top button