
خانمان خۆڕاگرترن لە بەرامبەر ئازار بە بەراورد بە پیاوان
بەپێی راپۆرتێکی زانستی نوێ، خانمان زیاتر بەرگەی ئازار دەگرن، بە بەراورد بە پیاوان.
بەگوێرەی هەواڵێکی گۆڤاری “بیۆلۆجی” لێکۆڵەرە کەنەدیەکان توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا لەنێوان 41 پیاو 38 ژن، بۆ ئەوەی بزانن هەستیاری و خۆڕاگریان بەرامبەر بە ئازار چۆنە، بۆ ئەوەش پلەی گەرمیان بەکارهێنا.
لە ئەنجامدا تێبینیان کرد لە بەرامبەر تینی گەرمیەکەدا، پیاوان زووتر ماندوودەبن لە ژێر هەمان ئەو پلە گەرمیەی کە خانمانیشی تێدان، جگەلەوەی کە لەرووی زانستییەوە ئەو گەرمیە زووتر کاریگەری دەخاتەسەر جەستەی خانمان، بەڵام درەنگ ماندوودەبن و خۆڕاگرن.