بەیانیان پاش لەخەوهەستان ئەم رێنماییانە جێبەجێبکە

رەنگە لەخەوهەستانی بەیانیان بۆ هەندێک کەس زۆر قورس بێت، بەتایبەت ئەگەر شەو خەوێکی باشی نەکردبێت، ئەمەش وادەکات بە درێژایی رۆژ شەکەت دەربکەویت.

لەمبارەیەوە ماڵپەری yawmiyati چوار رێنمایی دەخاتەڕوو بۆ بەیانیان، کە پێویستە هەموو کەسێک پەیڕەویبکات، بۆ ئەوەی جەستە و دەروونێکی چالاکت هەبێت:

1-هەمیشە هەوڵبدە شەوانە لەکاتی خۆیدا بخەوە، بۆ ئەوەی 7-8 کاتژمێر کەمتر نەخەویت، چونکە دواتر لە رۆژدا توانایەکی باش نابێت و خەوتدێت.

2-راهێنانی بەیایانیان، بێگومان مەرجنییە کاتێکی زۆر بێت، دەکرێت 10-15 خولەک لە پاخچەکەت یان باڵکۆنەکەت هاتوچۆ بکەیت و بە لوت هەناسەبدەیت و بە دەم بیدەیتەوە، یۆگاش گونجاوە.

3-بایەخدان بە خواردنی تەندروست، کە پێویستە پێکهاتبێت لە پرۆتین و شیر و سەوزە و میوە، چونکە نانی بەیانی باش، بنەمای سەرەکیە بۆ تەواوی رۆژەکەت و زۆر برسی نابیت.

Back to top button