سوودی دانانی پارچەیەک لیمۆ لە ژووری نووستن چییە؟

لیمۆی ترش، جیا لە تایبەتمەندیی خۆراکی، کە تام و بۆنی خواردنەکان جیاواز و خۆش دەکات. دژی بەکترییا زیانبەخشەکانیشە.

لە ڕووی زاستییەوە سەلمێندراوە، ئەو کەسانەی کە بەتایبەت لە کاتی شەوانە کێشەی هەناسەدانیان هەیە، دەتوانن شەوانە بە لیمۆیەک کێشەکەیان چارەسەر بکەن، تەنیا پێویستە هەموو شەوێک لە کاتی خەو دەنکێک لیمۆ کەرت بکەن و لە ژووری نووستن دابنێن، بەم کارە بەکترییا زیانبارەکان لەناو دەچن، هاوکات کێشە لە پڕۆسەی هەناسەدان دروست نابێت.

هەروەها ئەگەر نەخۆشیی هەڵامەتتان هەیە، یاخود تووشی هەستیاریی وەرزی هاتوون، بەم کارە چارەسەری کێشەکەتان بکەن.

Back to top button