بە توێکڵی ھەنار بۆنی ناخۆشی دەم چارەسەر بکە

بۆنی ناخۆشی دەم و ھەوکردنی پووک و ددان، یەکێکە لەو کێشانەی کە نەک خۆمان، بەڵکوو ھەندێک کات کەسانی چواردەوریشمان بێزار دەکات، بۆیە پێویستە بەزووترین کات چارەسەری بکەین.

ھەر لە ماڵەوە و بە توێکڵی ھەنار دەتوانی بە تەواوەتی خۆت لەو کێشەیە ڕزگار بکەیت، سەرەتا پێویستیە توێکڵی ھەنارێک ورد بکەیت و سێ پەرداخ ئاوی لەگەڵدا تێکەڵ بکەیت، پاشان بەجوانی بیکوڵێنە، تا تەنیا یەک پەرداخ لە ئاوەکەی دەمێنێتەوە، دواتر کە تینی گەرمییەکەی نەما و شلەتێن بوو، غەرغەرەی پێ بکە.

پێویستە ڕۆژانە ئەم ڕێکارە بکەیت، چونکە دەبێتە ھۆی بۆنخۆشیی دەم و چارەسەرکردنی زۆربەی کێشەکانی پووک و ددان.

Back to top button