داواى لێبوردن له‌ میلانیا ده‌كرێت و قه‌ره‌بوویه‌كی گه‌وره‌شى وه‌رگرت

ڕۆژنامه‌ى “ته‌لیگراف”ى به‌ریتانى، داواى لێبوردنى له‌ خانمى یه‌كه‌مى ئه‌مریكا كرد و “قه‌ره‌بووی گه‌وره‌”شى هاوسه‌رى تره‌مپى كرده‌وه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى وتارێك له‌ 19ى كانوونى دووه‌م له‌ پاشكۆى هه‌فتانه‌، داواى لێبوردنى له‌ هاوسه‌رى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا كرد.

ته‌لیگراف، بڵاویكرده‌وه‌: “بۆ ده‌رخستنى لێبوردنمان، ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر پێدانى قه‌ره‌بوویه‌كی گه‌وره‌ به‌ میلانیا تره‌مپ، ئه‌وه‌ سه‌ربارى تێچووى یاسایی دۆسێكه‌”. به‌بێ ئه‌وه‌ى بڕى قه‌ره‌بووه‌كه‌ ئاشكرا ركات.

ڕۆژنامه‌كه‌ باسیش له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ له‌باره‌ى كه‌سێتى باوكى میلانیاوه‌، “هه‌ڵه‌”یان كردووه‌ و له‌ زانیارییه‌كانیش به‌رامبه‌ر هاوسه‌رى تره‌مپ، به‌هه‌ڵه‌داچوون.

ڕۆژنامه‌ى ته‌لیگراف، یه‌كێكه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ به‌ناوبانگه‌كانى به‌ریتانیا و له‌سیاسه‌ته‌وه‌ نزیك له‌ پارتى پارێزگاران.

Back to top button