وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان وه‌لامی NRT ده‌داته‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 8/11/2016 وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ رێگه‌ی راپۆرتێكه‌وه‌ وه‌ڵامی به‌ڵگه‌كانی كه‌ناڵی NRT ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت، ڕاپۆرته که ی NRT له ٦ی مانگی ١١، پشت به ستو به زانیاری نادروست یان نه زانین یاخود هه ردوکیان بووه.

راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست خواكوڕك كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ به‌هه‌ندێك داتا ده‌كات كه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ به‌ئه‌نقه‌ست به‌شێكی لی پچڕاندووه‌ یان به‌نه‌زانین باسی نه‌كردووه‌.

له‌راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، ئه و به ڵگه نامه یه، وه ک چۆن NRT پێشانی ده دات ئاستی هه نارده کاری و به رهه م هینانی ڕاسته قینه ی نه وتی هه رێمی کوردستان له مانگی ٦ ی ٢٠١٦ پیشان نادات. ئه و به ڵگه نامه یه خه ملاندنێکی کۆمپانیای (وێسترن زاگرۆس)ه‌ له سه ر ئاستی به رهه م هێنانی نه وت پێشان ده دات که له زۆر ڕووه وه نادروست یان هه ڵه ن.

 

 

ده‌قی بڵاوكراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان
وه زاره تی سامانه سروشتیه کان دوایین ڕاپۆرتی هه ڵه ی ته له فزیونی NRT سه باره ت به به رهه م هێنان و هه نارده کردنی نه وت بڵآوی کرده وه، ره تده کاته وه.

ڕاپۆرته که ی NRT به ئه نقه ست و به پێێ زانیاری هه ڵه یان له روی نه زانین یاخود هه ردوکیان بووه.

– ئه و به ڵگه نامه یه ی که NRT بڵآوی کردۆته وه و واپێشانی ده ده ن که گوایه نهێنی بووه و هه بوونی گه نده ڵی ئاشکرا ده کات، به هیچ شێوه یێک نهێنی نه بووه و به دڵنیاییه وه هیچ گه نده ڵیه کیش ده رناخات. ئه م به ڵگه نامه یه نه خشه یێکی کاتی بووه له گه ڵ هه ندێک زانیاری له لایه ن کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس ( WZ ) که کۆمپانیایه کی نێوده وڵه تی نه وته و له هه رێمی کوردستان کار ده کات. هه روه ها ئه م به ڵگه نامه یه له به رده سته بۆ هه موکه سێک له ماڵپه ره که یان داندراوه.

– ئه و به ڵگه نامه یه، وه ک چۆن NRT پێشانی ده دات ئاستی هه نارده کاری و به رهه م هینانی ڕاسته قینه ی نه وتی هه رێمی کوردستان له مانگی ٦ ی ٢٠١٦ پیشان نادات. ئه و به ڵگه نامه یه خه ملاندنێکی کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس له سه ر ئاستی به رهه م هێنانی نه وت پێشان ده دات که له زۆر ڕووه وه نادروست یان هه ڵه ن.

– به پێچه وانه ی پڕوپاگه نده ی NRT ، ئه و ڕاوێژکاره ی که ئه و داتانه ی داوه به کۆمپانیای ویسترن زاگرۆس هیچکات کاری له گه ڵ وه زاره تی سامانه سروشتیه کان نه کردووه و هیچ خزمه تگوزاریشی بۆ حکومه تی هه رێمی کوردستان ئه نجام نه داوه.

– راویژکاره که له ووڵامی پرسیارێکی کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس ، بۆ کۆبونه وه یێکی کۆمپانیاکه به کورتی هه ندی خه ملاندنی داوه و هه ر ئه و کاتیش به ڕوونی هۆشداری له نادروستی داتاکان دابووه کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس.

– ئه و داتانه ی که له لایه ن NRT یه وه پڕوپاگه نده ی بۆ ده کرێت و وا نیشان ده درێت که داتای ڕاسته قینه ی به رهه م هێنانی نه وتی کوردستان نین. ئه وانه ته نانه ت له گه ڵ خودی داتاکانی NRT یش یه ک نین که پڕوپاگه نده ی بۆ ده کات ئاشکرای کردوون. NRT به ئاشکرا داتاکانی چه واشه کردووه و به ڵگه نامه کانی کۆمپانیای به مه به ستی سیاسی گۆڕیوه.

– هه ر که سێک خوازیاره بزانێت تا چه ند داتاکانی NRT هه ڵه ن ده توانێت سه ردانی ماڵپه ڕی کۆمپانیا نێوده وڵه تیه کانی به رهه م هێنه ری نه وت له کوردستان بکات. لایه نی که م یه کێک له کۆمپانیا نێوده وڵه تیه کانی به رهه م هێنه ری نه وت پێشتر به نوسراو NRT ئاگادار کردوته وه که ئه گه ر هه ڵه کانیان ڕاستنه که نه وه ئه وا له وانه یه به دواداچوونی یاسایی له م بابه ته بکه ن.

– به پێچه وانه ی ئه وه ی پڕوپاگه نده ی بۆ ده کات ، NRT له سه ر ئه م بابه ته داوای زانیاری له وه زاره تی سامانه سروشتیه کان نه کردووه، ئه وه ش وا ده سه لمێنێت که ئامانجی ئه وان سیاسیه و پڕوپاگه نده یه نه ک کاری پیشه ییانه ی رۆژنامه وانی.

– وه زاره تی سامانه سروشتیه کان به م زوانه زانیاری زیاتر بڵآو ده کاته وه بۆ ئه وه ی هه ڵه کانی NRT له سه ر ئاستی به رهه مهینانی نه وت و ناپه رپرسیاربوون و ناپیشه یی بوونی ڕاپۆرتی کانی پیشانبدات که ته نیا ده بێته هۆکاری به لاریدا بردنی خه ڵک به تایبه تی که ئیستا له به رده م قه یرانێکی نیشتمانیداین. گۆمانی تێدا نیه که ناڵی NRT له دادگاکانی کوردستان به دواداچوونی یاسایی له گه ڵ ده کرێت.

 

14996417_1161016890645055_1276805014_n

Back to top button