مه‌لبه‌ندى (2)ى يه‌كيتى لەكەركووك هەرەشە لەبنەماڵەی كورە مەسحیە كوژراوەكە دەكات
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك پاش كوشتنی گەنجێكی مەسیحی كه‌س وكارى ئه‌و گه‌نجه مه‌سيحيه سه‌ردانى مه‌لبه‌نديان كردووه بو ئه‌وه‌ى له نزيكه‌وه بزانن به چ هوكاريك و چون كوره‌كه‌يان كوژراوه كه‌چى مه‌لبه‌ندى دوو نكوليان له كوشتنى ئه‌و گه‌نجه كردوو وتويانه كه ئيمه نه‌مان كوشتووه هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون به‌لكو هه‌ره‌شه‌يان له كه‌س وكارى ئه‌و گه‌نجه كردووه كه نابيت ليدوان بو هيچ كه‌ناليك بده‌ن ده‌رباره‌ى ئه‌و بابه‌ته.
كاتژمێر9:15 خوڵەكی شەوی 3ی 11ی 2016 لە كەركووك هاوڵاتیەكی مەسیحی بەناوی لورانس مخلص یعقوب لەدایكبووی ساڵی 1993 و دانیشتووی گەرەكی قادسیەی شاری كەركووك بە ئۆتۆمبێلێكی جۆڕی شۆفرلێت، لەجۆڕی كەمارۆ رەنگی شین، بەژمارەی 145684 سلێمانی، بە بەردەم مەڵبدەندی دوو تێپەردەبێـت، لەلایان پایەوانەكانی مەڵبەندەوە، تەقەی لێدەكرێت و دەست بەجێ گیانی لەدەست دەدات.
ئەم رووداوە بەتەواوی لەلایان مەلبەندی دووی یەكێتی لەماو كەركووك شاردراوەتەوە هیچ راگەیاندنێك لەكەركووك بۆی نیە هیچ هەواڵێكی لەسەر بكە ئەمە جگە لەوەی بەكوشتن هەرەسە لە خانەوادەكەی كورە مەسیحیەكە كراوە، كە هیچ لێدوانی بۆ میدیاكان نەدەن.
شایانی باسە ماوەی زیاتر لە پێنج رۆژە ئەم رووداوە روویداوە یەك میدیای سلێمانی باسی ئەو رووداوەی نەكردووە، ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر رووداوێكی لەم شێوەیە دروست بوو لەلایان پارتیەوە، لەلایان ئەو میدیایانەی سلێمانی هەڵمەتی گەوری بۆ كرا، بەڵام لەم رووداوە بێ دەنگن.