ئه‌مڕۆ بارانی به‌لێزمه و هه‌وره تریشقه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممە ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان هه‌ور دەبێت لەگەڵ بوونی باران بارین له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆوه و تا شه‌ویش به‌رده‌وام ده‌بێت.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی هه‌رێم، له هه‌ر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و باران له دوای نیوه‌ڕۆوه ده‌ست به بارین ده‌كات، هه‌روه‌ها له كاته‌كانی شه‌ودا ورده ورده ئاستی بارانه‌كه زیاد ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت.
سبه‌ی دوو شه‌ممە، ڕێژه‌ی بارانه‌كه زیاد ده‌بێت، ئاسمان له هه‌ر چوار پارێزگا هه‌ور و باران ده‌بێت، هه‌ندێك كاتیش بارانی به‌لێزمه له سه‌نته‌ری شاردهبارێت و هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ڕوون كردووه‌ته‌وه، له ناوچه شاخاوییه‌كان بڕی باران زیاتر ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێ تا كۆتای ئه‌م هه‌فته‌یه باران به‌رده‌وام بێت و ڕه‌نگه لافاویش له هه‌ندێك ناوچه هه‌ستێت، تا ئەم كاتەی ساڵ بڕێكی گونجاو باران لە كورستان باریوە و پێشبینی دەكرێ ساڵی بارانی 2018-2019 یەكێك لە گرنگترین و پڕبارانترین ساڵەكانی دەیەی رابردوو بێت.
لە هەندێك ناوجەی كوردستان باران تا سەرووی مەترێكی و 150 ملم باریوە و لە زۆربەی ناوچەكانیش باران نیو مەتری تێپەڕاندووە.